له سه‌ردانێكدا بۆ زانكۆى سۆران "د. نه‌زه‌ند به‌گیخانى" پسپۆڕى بوارى جێنده‌ر و راوێژكارى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ كاروبارى جێنده‌ر، چه‌ند وانه‌یه‌كى پێشكه‌ش به قوتابییانى به‌شى كۆمه‌ڵناسى فاكه‌ڵـتى ئاداب كرد و هیواشى خواست كه له داهاتوودا بتوانێ به هاوكارى زانكۆى سۆران كۆمه‌ڵێك كارى جدى له سه‌ر پرسى جێنده‌ر له كوردستاندا بكات.
ناوبراو سه‌باره‌ت به زانكۆى سۆران گوتى: "به گوێره‌ى به‌دواداچوونى خۆم بۆم ده‌ركه‌وت كه زانكۆى سۆران زانكۆیه‌كى كراوه‌یه به سه‌ر جیهانى ده‌ره‌وه و ستانداردى نێوده‌وڵه‌تى بایه‌خى هه‌یه و پیاده ده‌كرێت". هاوكات له لاى خۆشییه‌وه سوپاسى ئه‌و پیشوازییه گه‌رم و گوڕه‌ى كرد، كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ و به‌شه‌كانى دیكه‌ى زانكۆوه لێى كراوه. له وتووێژێكیشدا كه له‌م باره‌وه له گه‌ڵیدا ئه‌نجام درا، به‌ڕێزیان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه پێویسته ئاستى كاركردن له سه‌ر ئه‌م پرسه (پرسى جێنده‌ر)بگوازینه‌وه بۆ ئاستێكى زۆر به‌رفراوانتر و هه‌موو كایه‌كانى كۆمه‌ڵگا بگرێـته‌وه، له‌وانه دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت، زانكۆكان و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و ..... هتد. شایانى باسه كه "د. نه‌زه‌ند" شاعیر و نووسه‌ر و كه‌سایه‌تییه‌كى ئه‌كادیمی و دیارى كورده و ماوه‌ى 27 ساڵه له ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌ژیت و له زانكۆكانى بریستۆڵى به‌ریتانى و سۆربۆنى فه‌ڕه‌نسى خوێندنى ته‌واو كردووه(دكتۆراكه‌ى له زانكۆى سۆربۆن وه‌رگرتووه). هاوكات له گه‌ڵ راگه‌یه‌نه گرنگه‌كانى دنیا ، وه‌ك "بی بى سى" و "لۆمۆند"یشدا، كارى كردووه.
وێنه: سۆران محه‌مه‌د