له‌ سه‌نته‌رى"كلاد" فێرى ئینگلیزى ببن

Clad Centre

له‌ سه‌نته‌رى"كلاد" فێرى ئینگلیزى ببن

سه‌نته‌رى "كلاد"ى زانكۆى سۆران، كه‌ له‌ رێكه‌وتى 28-4-2012 له‌ لایه‌ن زانكۆى سۆران و به‌ هاوئاهه‌نگى له‌ گه‌ڵ زانكۆى مارجۆنى به‌ریتانى كراوه‌ته‌وه‌، تایبه‌ته‌ به‌ گه‌شه‌پێدانى مرۆیى و فێركردنى زمانى ئینگلیزى

وانه‌بێژانى ئه‌م سه‌نته‌ره‌ هه‌موو به‌ ره‌گه‌ز ئینگلیزن (Native Speaker). یه‌كێك له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ئه‌م سه‌نته‌ره‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ هه‌موو فێرخوازێك له‌ هه‌ر چین و توێژێك بێت، ده‌توانێت كۆرسى فێربوونى زمان له‌م سه‌نته‌ره‌ وه‌ربگرێت. هه‌ر قوتابی و فێرخوازێك به‌ مه‌به‌ستى به‌شدارى كردن له‌ كۆرسه‌كانى تایبه‌ت به‌ فێربوونى زمانى ئینگلییزى، پێویسته‌ سه‌ردانى ئه‌م سه‌نته‌ره‌ بكات و دواى ناونووسین چه‌ند زانییاریه‌كى تایبه‌ت به‌ خۆى، وه‌ك: ژماره‌ی موبایل، ژماره‌ی پاسپۆرت ، ئیمه‌یل، به‌جێ بهێڵێ.

ئه‌م زانییارییانه‌ له‌ به‌شى زانیارى سه‌نته‌ره‌كه‌ ده‌مێننه‌وه‌ و له‌ كاتى پێویستدا، سوودیان لێ وه‌رده‌گیرێ.

شێوازى وه‌رگرتنى قوتابى:

دواى ناونووس كردن، له‌ رێكه‌وت و كاتێكى گونجاودا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ قوتابییه‌كان ده‌كرێت و به‌مجۆره‌ ئاسته‌كانیان ده‌ست نیشان ده‌كرێن و ده‌خرێنه‌ شوێنى گونجاوى خۆیان.

كاتى پێشكه‌ش كردنى خوله‌كان:

له‌ سه‌نته‌رى "كلاد"دا خوله‌كانى له‌ دوو كاتى جیاوازدا پێشكه‌ش ده‌كرێن.

- كاتژمێر 1:00ی نیوه‌ڕۆ تاكو 3:00 دوای نیوه‌ڕۆ .

– كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ تا 6:20 ی ئێواره‌ .

شایه‌نى باسه‌ كه‌ پێویسته‌ قوتابییان له‌ كاتی پركردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه‌دا كاتی خوله‌كه‌ دیار بكه‌ن، له‌ حاڵه‌تێكیش دا، كه‌ كاتی خوله‌كه‌يان دیارى نه‌كردبوو، ئه‌وا له‌ لایه‌ن سه‌نته‌ره‌وه‌ كاتيان بۆ دیارى ده‌كرێت .ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه‌ له‌ سه‌نته‌ر په‌یڕه‌و ده‌كرێت سیسته‌می به‌ریتانییه‌ و ئه‌و په‌رتووكه‌ش كه‌ ده‌درێت به‌ قوتابیان و له‌ خوله‌كه‌دا پشتی پێده‌به‌سترێت په‌رتووكی (face to face)ه‌ . خوله‌كانی سه‌نته‌ری كلاد بۆ شه‌ش ئاستن، واته‌ له‌ ئاستی یه‌كه‌م (starter)ه‌وه‌، ده‌ست پێده‌كات تا ئاستی شه‌شه‌م كه‌(advanced)ه‌. قوتابی هه‌ر ئاستێك به‌ چوار مانگ ته‌واو ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئاستێكدا سه‌ربكه‌وێت پێویسته‌ كۆنمره‌ی له‌ (70) كه‌متر نه‌بێت .

شایه‌نى باسه‌ كه‌ دواى واژۆكردنى رێكه‌وتننامه‌ى زانستى نێوان زانكۆى سۆران و زانكۆى لێسته‌رى به‌ریتانى، ئێستا ئه‌م سه‌نته‌ره‌ له‌ژێر چاودێرى زانكۆى لێسته‌ردایه‌ و له‌مه‌ودوا هه‌ر بڕوانامه‌یه‌كى ئه‌م سه‌نته‌ره‌ لۆگۆى زانكۆى لێسته‌رى له‌ سه‌ر ده‌بێت. كه‌ ئه‌مه‌ش متمانه‌یه‌كى به‌هێزه‌ بۆ ئه‌م سه‌نته‌ره‌ و ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێ كه‌ وانه‌ و كۆرسه‌كانى ئه‌م سه‌نته‌ره‌ له‌ ئاستێكى ستانداردى جیهانیدان. لێره‌دا ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین كه‌ زانكۆى لێسته‌ر یه‌كێكه‌ له‌ زانكۆ دیار و به‌رچاوه‌كانى به‌ریتانیا و جیهان.

(ناونیشانى سه‌نته‌رى كلاد: شارى سۆران/ سه‌ر رێگاى حه‌ریق/ به‌رامبه‌ر قایمقامیه‌ت)

راپۆرت: جوان عه‌بدوڵا