ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه رێكه‌وتی 27/4/2014 به مه‌به‌ستی گرنگیدان به راو سه‌رنج و چاوه‌ڕوانی و پێشنیارهكانییان سه‌باره‌ت به زانكۆی سۆران،"د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆ له گفت و گۆیه‌كی كراوه و هاوڕێیانه‌دا، له گه‌ڵ چین و توێژه جیاوازه‌كانی سۆران كۆبووه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا و دوای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان، به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئاماده‌بووان روونكرده‌وه كه ئه‌كادیمییانی زانكۆی سۆران و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پێیان باش بووه، له نزیكه‌وه ئاگاداری راو سه‌رنج و چاوه‌ڕوانییه‌كانی چین و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵ ببن، بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆ بتوانێ به شێوه‌یه‌كی كاراتر له ناو كۆمه‌ڵدا رۆڵ بگێڕێ. دواتر له پرێزنتهیشنێكدا، "د. موسڵح مسته‌فا" ده‌سكه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كانی زانكۆی خستنه به‌رچاوی ئاماده‌بووان و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كه ئه‌گه‌رچی ئه‌و ده‌سكه‌وتانه به به‌راورد له گه‌ڵ زۆر زانكۆی به ته‌مه‌ن و خاوه‌ن پێشینه‌ی مێژوویی دوور و درێژ، به‌رچاو و شیاوی شانازین، به‌ڵام له ئاستی چاوه‌ڕوانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ستافی ئه‌كادیمی و خولیاكانی زانكۆدا نین. بۆیه پێویسته كاری جدیتر و به‌هێزتر بكه‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، به‌ڕیز سه‌رۆكی زانكۆ سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه: له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی زانكۆوه زۆر له‌مپه‌ر و كێشه هه‌بوون، به‌ڵام قه‌ت ئه‌و له‌مپه‌ر و كێشانه‌مان نه‌كردوونه‌ته بیانوو بۆ كارنهكردنمان. هه‌ربۆیه‌ش توانیومانه له زۆربه‌ی كاره‌كاندا سه‌ركه‌وتوو بین و نموونه‌ی نوێ بخه‌ینه به‌رچاو.
له دوا به‌شی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، ده‌رگای پرسیار بۆ ئاماده‌بووان كرایه‌وه، كه له لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆوه، سه‌رجه‌م پرسیاره‌كان به تێر و ته‌سه‌لی وه‌ڵام درانه‌وه.
شایه‌نی باسه كه كۆبوونه‌وه‌كه زیاتر له كاتژمێر و نیوێكی خایاند و له كه‌شێكی هاوڕییانه و ئه‌كادیمیدا كۆتایی پێهات.