هه‌لی گواستنه‌وه‌ی راژه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران

New Website Announcement Ku

پۆستێكیی به‌تاڵ هه‌یه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆكه‌مان، هه‌ر كه‌سێك خوازیاری كاركردنه‌ له‌م پۆسته‌دا، ده‌توانێت به‌ سه‌رنجدان له‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌، داواكاری پێشكه‌ش بكات:

١. پێویسته‌ داواكار به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر بێت له‌ یه‌كێك له‌ پسپۆڕییه‌كانی زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان.

٢. پێویسته‌ ئه‌زموونی كاركردنی داواكار له‌ بواری كارگێڕی و دارایی دا، له‌ (٤) چوار ساڵ كه‌متر نه‌بێت.

٣. پێویسته‌ داواكار شاره‌زایی ته‌واوی هه‌بێت له‌ زمانی ئینگلیزیدا.

٤. پێویسته‌ داواكار شاره‌زایی ته‌واوی هه‌بێت له‌ كۆمپیۆته‌ردا.

٥. پێویسته‌ داواكار پێشترله‌ فه‌رمانگه‌كانی حكۆمه‌تدا دامه‌زرا بێت، چونكه‌ ئه‌مه‌ گواستنه‌وه‌ی راژه‌یه‌، نه‌ك دامه‌زراندن.

 

تێبینی:

١. گواستنه‌وه‌كه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای شاره‌زایی و لێهاتوویی و كێبركێ ده‌بێت.

٢. ماوه‌ی پێشكه‌ش كردنی داواكاری ته‌نیا یه‌ك حه‌فته‌یه‌، له‌دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگادارییه‌.

٣. داواكار پێویسته‌ (CV)یه‌كه‌ی بنێرێت بۆ ئه‌و ئیمه‌یله:  ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.