زانكۆی سۆران پێشیڕكێیه‌كی تایپكردن به‌ڕێوه‌ ده‌بات

New Website Announcement Ku

 له‌ رێگه‌ی ئه‌م ئاگادارییه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نین كه‌ زانكۆی سۆران پێشبڕكێیه‌كی تایپكردن، ئه‌نجام ده‌دات.

ئه‌م پێشبڕكێیه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ تایپكردنی نووسینی ئینگلیزی و بێبه‌رامبه‌ره‌ بۆ به‌شداربووان، له‌ هه‌ر سێ‌ ئاستی(مامۆستایان ، فه‌رمانبه‌ران و قوتابییان)، ده‌توانن به‌شداری تێدا بكه‌ن.

له‌م پێشبڕكێیه‌دا ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ توانی زۆرترین (wpm )ا word per minute هه‌بێ‌، سه‌رده‌كه‌وێت بۆ قۆناغی دواتر و به‌م شێوه‌یه‌ پێشبڕكێكه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنی كه‌سێك كۆتایی پێدێت و خه‌ڵاتی یه‌كه‌م وه‌رده‌گرێت.

ئه‌وانه‌ی كه‌ خوازیاری به‌شداری كردنن له‌م پێشبڕكێیه‌دا، پێویسته‌ بۆ ناونووسین ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن:

١ . كه‌سی به‌شدار بوو پێویسته‌ له‌ سه‌ر میلاكی زانكۆی سۆران بێت.

٢. له‌ رێگه‌ی ئه‌و ئیمه‌یل و ته‌له‌فۆنه‌ی خواره‌وه‌، پێویسته‌ ئه‌م زانییارییانه‌ بنێردرێن بۆ لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیار:

ـــ ناوی سیانی                              

ـــ ستاف(مامۆستا، فه‌رمانبه‌ر، قوتابی)

ـــ شوێنی كار كردن                        

ـــ ره‌گه‌ز

ـــ ژماره‌ی مۆبایل              

ـــ شوێنی دانیشتن

 

ئیمەیڵ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

ته‌له‌فۆن:  2646502  66 (0)  00964

 

تێبینی:

١. به‌شداربوو ئازاده‌ له‌وه‌ی كه‌ چ ته‌خته‌كلیل(keyboard) ێك به‌كار دێنێ‌.

٢. تۆمار كردنی ناو له‌ رێكه‌وتی ٨/٦/٢٠١٤ تا ٢٠/٦/٢٠١٤ له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یله‌وه‌ ده‌بێت.

٣. پێسبڕكێكه‌ له‌ كاتژمێر ١٠:٠٠ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی ٢٣/٦/٢٠١٤ له‌ سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمان(CLAD)ده‌ست پێده‌كات.

٤. بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر زانیارییه‌كی زیاتر سه‌باره‌ت به‌ پێشبڕكێكه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌و ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌ی سه‌ره‌وه‌.