ئاگاداری

Pearson Test

ئاگاداری هه‌موو ئه‌و قوتابی وفێرخوازه‌ به‌ڕێزانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێ‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی جیهانیدا، توانستی زمانی ئینگلیزی خۆیان دیاری بكه‌ن، ئێستا تاقیكردنه‌وه‌ی باوه‌ڕپێكراوی جیهانی بۆ زمانی ئینگلیزی (PTE Academic) له‌ زانكۆی سۆران ئه‌نجام ده‌درێت. بۆیه‌ ئاره‌زوومه‌ندان ده‌توانن به‌ ناونووسینی خۆیان، كاتی گونجاو بۆ خۆیان ده‌ست نیشان بكه‌ن، به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كه‌.

 
 
 

 

كاتی تاقیكردنه‌وه‌

١٠:٠٠ی سه‌رله‌به‌یانی تا ١٣:٠٠

دووشه‌ممه‌ تا چوارشه‌ممه‌

 

پێداویستییه‌كان:

١. هه‌ر به‌شداربوویه‌ك پێویسته‌ 24 كاتژمێر به‌ر له‌ ده‌ست پێكردنی تاقیكردنه‌وه‌كه‌، ناوی خۆی بنووسێ.

٢. پێویسته‌ به‌شداربوو ناسنامه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی پێ بێ، كه‌ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی تێدا بن:

-  وێنه‌كه‌ی نوێ بێ.

- ساڵی له‌دایك بوونی له‌ سه‌ر نووسرابێ.

٣. به‌شداربوو پێویسته‌ بتوانێ له‌ رێگه‌ی یه‌كێك له‌مانه‌ی خواره‌وه‌، تێچووی تاقیكردنه‌وه‌كه‌، بدات:

-  هه‌بوونی ماسته‌ر كارد یان ڤیزه‌ كارد(master card - visa card)

-  كڕێنی به‌ڵگه‌ی به‌هادار، كه‌ له‌ سه‌نته‌ری تاقیكردنه‌وه‌كه‌ ده‌ست ده‌كه‌وێ.

        

تێبینی:

ـــ ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی جیهانییه‌ و بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی قبوڵی له‌ زانكۆكانی جیهان و هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی ڤیزه‌، ئاسانكاری پێویست ده‌كات.

 

بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن پێوه‌ندی به‌م ئیمه‌یله‌وه‌ بكه‌ن:

ئیمەیل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.