له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا به هۆی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام(داعش) عێراق به گشتی و ناوچه سونه‌نشینه‌كان و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌تایبه‌تی له بارودوخێكی ناهه‌مواردان.
هه‌لومه‌رجه‌كه گۆڕانێكی قوڵی به سه‌ردا هاتووه و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ند تا دێت به‌ره‌و كزبوون و له‌رزۆكی ده‌ڕوا.حكومه‌تی عێراق له زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه داعش هێرشی كردوونه‌ته سه‌ر كشاوه‌ته‌وه و تووشی شكستێكی گه‌وره بووه. به‌شێك له‌و ناوچانه‌ی كه سوپای عێراقیان لێ كشاوه‌ته‌وه داعشیان به‌سه‌ردا زاڵه‌و به‌شێكیشیان كه ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمن، به هۆی به‌رگری هێزی پێشمه‌رگه، له هێرش و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و گرووپه پارێزراون. سه‌باره‌ت به‌م ئاڵۆزییانه و هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانیان و هه‌ڵویست و سیاسه‌تی كورد له‌مباره‌وه، ماڵپه‌ڕی زانكۆی سۆران گفتوگویه‌كی كراوه‌ی له‌گه‌ڵ "پڕۆفیسۆر د.سعید شهمس" سه‌رۆكی به‌شی كۆمه‌ڵناسی و چاودێری سیاسی ئه‌نجامدا.
له‌م گفتوگۆیه‌دا سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ئاڵۆزیانه، به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هۆكاره‌كان سیاسین و دهگهڕینَهوه بۆ چۆنییه‌تی هه‌ڵس و كه‌وتی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی ناوه‌ندی. ناوبراو باسی له‌وه كرد دوای رووخانی رژێمی سه‌دام هه‌موو چاوه‌ڕوانی درووستبوونی ده‌وڵه‌تێكی دیمۆكرات بوون، كه ره‌نگده‌ره‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگای عێراق بێت. به‌ڵام سه‌ركه‌ووتوو نه‌بوو. هه‌روه‌ها به‌شێكی تری هۆكاره‌كه‌ی بۆ حوكمی تاكڕه‌وی گه‌ڕانده‌وه.
له درێژه‌ی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا"د. شهمس" باسی له‌وه كرد كه ئه‌م كێشانه به شێوه‌ی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر ناكرێن و حكومه‌تی ناوه‌ندی توانای چاره‌سه‌ر كردنییانی نییه، چونكه پێشتر له ئه‌نبار و شوێنه‌كانی تریش هه‌بوون، كه نه‌توانرا چاره‌سه‌ر بكرێن. هه‌ر له‌مباره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه كێشه‌كه سیاسیه نه‌ك عسكه‌ری ئهمهپێشتر له ئه‌نبار و چه‌ند شوێنێ روویدا به‌ڵام چاره‌سه‌ر نه‌بوو ، ده‌توانی هێزی سه‌ربازی به‌كاربێنی به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌توانی پروسه سیاسیه‌كه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نی زۆر زۆر ئه‌سته‌مه بتوانی ئه‌و ناوچانه كۆنترۆڵ بكه‌ی .
هه‌رچی سه‌باره‌ت به داهاتوی عێراقه، گوتی: عێراق وڵاتێكی دۆڕاوه و ئه‌وه‌ی ده‌توانێ چاره‌سه‌ری ئه‌مه بكات ئه‌وه‌یه كه چۆن لایه‌نه سوونه و شیعه‌كان بگه‌نه رێكه‌وتن. له ئێستادا عێراق دابه‌ش بووه به سه‌ر سێ ناوچه‌ی سه‌ربازی: كورد ،سونه و شیعه. تاكه چاره‌سه‌ر بۆ بارودوخی ئێستا و داهاتووی عێراق كۆنفدراڵیه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵویست و هه‌نگاوه‌كانی كوردیش به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه كورد تائێستا هه‌نگاوه‌كانی باشن. ده‌بێت كورد شه‌رم نه‌كات و پرس به ئه‌مریكا و ئێران و توركیا نه‌كات و سه‌باره‌ت به ناوچه كوردستانییه‌كان، خۆی رووڵ ببینێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه دا كه كورد به‌شێك نییه له كێشه‌ی سوونه و شیعه و ده‌بێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆی دوور بگرێ و به وریاییه‌وه هه‌نگاو بنێ. ئه‌مه‌و به‌ڕێزیان باسی له‌وه‌ش كرد كه فتواكه‌ی سیستانی زۆر مه‌ترسیداره نه‌ك ته‌نیا بۆ سوونه به‌ڵكو بۆ كوردیش و پێویسته كورد له‌و باره‌وه ئاگادار بێت.
ئه‌مه‌و چه‌ندین بابه‌تی تر ده‌توانن له‌م وتوووێژه‌دا، گوێ بیست بن.
ئه‌نجامده‌ری وتووێژ: رۆژهات مه‌هدی
وێنه: كاروان ئۆزكورت