رۆژی دوو شه‌ممه رێكه‌وتی ٢٣/٦/٢٠١٤ به مه‌به‌ستی ده‌رخستنی به‌شێك له توانا و به‌هره‌ی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و قوتابییانی زانكۆی سۆران، له سه‌نته‌ری كلاد پێشبڕێیهكی تایپكردن به‌ڕێوه چوو.
دوا به دوای به‌نگه‌وازی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بۆ ئه‌نجامدانی پێشبركییهكی تایپ كردن بۆ هه‌ر سێ ستافی (مامۆستا، فه‌رمانبه‌ر و قوتابی)، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستا‌و قوتابی و فه‌رمانبه‌ر ناوی خۆیان نووسی و سه‌ره‌نجام له رۆژی دوو شه‌ممه رێكه‌وتی ٢٣/٦/٢٠١٤ كاتژمێر ١٠ی سه‌ر له‌به‌یانی به ئاماده‌بوونی به‌شداربووان پێشبڕكێكه به‌ڕێوه چوو.
پێشبركێكه كه به شێوازی دوو كه‌سی له ٥ قۆناغدا ئه‌نجام درا، دواجاردا له نێوان دوو قوتابی "هێمن بورهان حمه خان" له فاكه‌ڵتی زانست و ئه‌ندازیاری و قوتابی "سنار زه‌كی فره‌نسی" له فاكه‌ڵتی یاسا، كۆتایی پێهات. له ئه‌نجامدا له دووتوێی كێبه‌ركێیه‌كی دژوار‌دا، قوتابی "سنار زه‌كی" توانی سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنێت و ببێته یه‌كه‌می پێشبڕكێكه.
م. هیوا كوردستانی" سه‌په‌رشتیاری پێشبڕكێكه، له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی زانكۆ وێڕای به‌رز نرخاندنی پێشبڕكێكه و سه‌ركه‌وتوو بوونی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له پێشبڕكێیه‌كی توند و تۆڵ و یه‌كسان و دادوه‌رانه‌دا، له نێوان مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ر و قوتابییانی زانكۆكه‌مان، قوتابییانی زانكۆ توانییان به‌هره و تواناكانی خۆیان زۆر به باشی نیشان بده‌ن و ببنه كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی پێشبڕكێكه و ئه‌وه‌شی پشتڕاستكرده‌وه كه مامۆستا و قوتابی و فهمرانبهرانی زانكۆی سۆران خاوه‌نی به‌هره‌و توانای به‌هێزن و ئه‌وه‌نده‌یه كه پێویسته هه‌وڵبدرێت رێگا و شێوازی گونجاویان بۆ بدۆزرێته‌وه، تا بتوانرێ بههرهكانییان نیشان بدرێن.
راپۆرت و وێنه: رۆژهات مه‌هدی