كۆمه‌ڵناسی ناوداری تورك "د. ئیسماعیل بێشكچی" له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی زانكۆی سۆران، ده‌ڵێت :میلله‌تی كورد ده‌بێت، داوای ئه‌وه بكات كه تاكو ئێستا نه‌ی بووه، ئه‌ویش سه‌ربه‌خۆییه. وه‌كو خۆی ئاماژه‌ی پێدا نه‌ته‌وه‌ی كورد مه‌زنترین میلله‌تی سه‌ر ڕووی زه‌وییه، كه تاكو ئێستا بێ ده‌وڵه‌ته و ده‌وڵه‌تی نییه.
"د.ئیسماعیل بێشكچی" به‌ئایینده‌ی كورد گه‌شبینه و سه‌ده‌ی ٢١بهسهدهی زێڕینی كورد داده‌نێت و رایده‌گه‌ینێت " كورده‌كان وێڕای ئه‌وه‌ی كه خاوه‌ن نفوسێكی زۆرن، بۆچی تاكو ئێستا خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و كیانی خۆیان نین؟ ئه‌مه پرسێكی گرنگه و ده‌بێ به‌باشی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و هۆكاره‌كانی روون بكه‌ینه‌وه، تاكو له ئاینده‌دا كورد خاوه‌نی كیانی خۆی بێت و ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی رابردووی دووباره نه‌بنه‌وه و خه‌ونی له مێژینه‌ی خۆی كه ده‌وڵه‌ت بوون و سه‌ربه‌خۆییه بێته دی.
كۆمه‌ڵناسی ناوداری تورك و دۆستی كورد "ئیسماعیل بێشكچی" بۆ جاری دووه‌م به‌داوه‌تی فه‌رمی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاته‌وه كوردستان و میوانی زانكۆی سۆرانیش بوو. دوای ئه‌وه‌ی له‌نێو كوردستان گه‌ڕاوه و سه‌ردانی چه‌ندین شوێنی گه‌شتیاری كردووه، گه‌شبینه به ئایینده‌ی گه‌لی كورد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كورد ئاینده‌یه‌كی گه‌شی له‌به‌رده‌مدایه‌و ده‌توانێت بگاته مافی خۆی و ویسته‌كانی خۆی بهێنێته‌دی. ئه‌مڕۆ كوردستان له‌زۆر ڕووه‌وه پێشكه‌وتووه و ئێستا خاوه‌نی ئابوورییه‌كی به‌هێزه. كورد نه‌وتی هه‌یه، شوێنی گه‌شتیاری سه‌رنج راكێشی هه‌یه، هه‌موو ئه‌وانه‌ش هۆكارێكی زۆر به‌هێزن بۆ زیاتر به‌هیزبوونی گه‌لی كورد. به‌تایبه‌تی نه‌وت له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانیویه‌تی گۆڕانكاری گه‌وره له‌سه‌ر سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت له به‌رامبه‌ر وڵاتانی دراوسێ و ده‌ره‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ده‌رفه‌تێكی زۆر مه‌زن له‌به‌رده‌م نه‌وه‌ی ئێستای گه‌لی كورده و وا خه‌ریكه پاشه‌ڕۆژی گه‌لی كورد به‌ڕوونی ده‌بیندرێت". بێشكچی ئه‌وه‌ی زۆر پێداگری له‌سه‌ر كرده‌وه ئه‌وه بوو: كه ده‌بێت كورد یه‌كگرتوو بێت و له‌هه‌موو كاته‌كاندا یه‌ك په‌یامی هه‌بێت و یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ئامانجی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری زیاتری هه‌بێت.
نووسه‌رو روناكبیر‌و كۆمه‌ڵناسی تورك "د. ئیسماعیل بێشكچی" له‌سه‌ر توێژینه‌وه زانستیه‌كانی له بواری چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كورد، چ وه‌كو مامۆستایه‌ك له زانكۆكاندا، وه‌كو مێژوو نووس یان لێكۆڵه‌ر، دوورخراوه‌ته‌وه و بۆ ماوه‌ی ١٧ ساڵ، له‌به‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته مرۆڤدۆستانه‌یه‌ی به‌شێكی زۆری ژیانی له‌زینداندا به‌سه‌ر بردووه. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه نزیكه‌ی ٣٠ كتێبی نووسیون و ئێستا هه‌موویان سانسۆریان له‌سه‌ره و قه‌ده‌غه‌كراون.
شایانی باسه هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یدا، سه‌ردانی زانكۆی سۆرانی كرد و له به‌ر لێكۆڵینه‌وه ئه‌كادیمی و بێ لایه‌ن و مرۆڤدۆستانه‌كانی، له رێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا، رێزی لێ نرا.
هه‌ڤپه‌یڤین: توانا ته‌ها
هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:
زانكۆی سۆران رێز له ئیسماعیل بێشكچی ده‌گرێت