رۆژی 7/7/2014 له كۆلێژی یاسای زانكۆی باشووری ئیلینۆیز له ئه‌مریكا، رێكخراوی un-us هه‌ستا به رێكخستنی سیمنارێك بۆ مامۆستای زانكۆی سۆران و قوتابی دكتۆرا له ئه‌مریكا(م. ناسر ئه‌حمه‌د یه‌حیا) سه‌باره‌ت به هه‌ل ومه‌رجی ئێستای عێراق و مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
له سیمیناره‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان و خاوه‌ن رایان و قوتابیبانی زانكۆی ناوبراو ئاماده بوون، م. ناسر په‌رژایه سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی هه‌نووكه‌ی عێراق له دوای هێرشه‌كانی داعش و به گشتی هۆكاره‌كانی تێكچوونی ره‌وشی عێراڤی تاوتوێ كردن و دواتریش تیشكی خسته سه‌ر گرنگترین هۆكاره‌كانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان. ناوبراو به لێكدانه‌وه‌یه‌كی زانستی و به تیشك خستنه سه‌ر مێژووی كورد و چه‌وسانه‌وه‌ی گه‌لی كورد و هه‌ل ومه‌رجی ئێستای گه‌لی كورد هه‌وڵیدا كه سه‌رنج و تێڕوانینی به‌شداران به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی بۆ لای مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رابكێشێ. پێویسته لێره‌دا ئه‌وه‌ش بڵێین كه سیمیناره‌كه له گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمی ئاماده‌بووان به‌ره‌و روو بوو.
شایانی باسه رێكخراویUN-US كه ئه‌ركی رێكخستنی ئه‌م سیمیناره‌ی وه ئه‌ستۆ گرتبوو، رۆڵێكی باش ده‌بینێت له هه‌ماهه‌نگیی نێوان نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مریكادا.