دوو مامۆستای سه‌نته‌ری "كلاد"ی زانكۆی سۆران، ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه كه‌مپینێكی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكارییان ڕاگه‌یاندووه‌و له‌م ڕووه‌وه كۆمه‌ك پێشكه‌ش به لێقه‌وماوان ده‌كه‌ن".
"شهین كوردیل و ڕهیشڵ ئه‌ندروود"، كه دوو مامۆستای بیانی سه‌نته‌ری "كلاد"ن و هاوكات هاوسه‌ری یه‌كتریشن، وه‌ك هه‌ستكردن به به‌رپرسیارییه‌ت، ئه‌م كه‌مپینه‌یان ڕاگه‌یاندووه. شهین ده‌ڵێت "ئێمه لێره ده‌ژین و به‌شێكین له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه بۆیه پێویسته هاوكاری خه‌ڵكه‌كه‌ش بكه‌ین".
شهین كوردیل، مامۆستا له سه‌نته‌ری "كلاد"ی زانكۆی سۆران، گووتی "ئێمه له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه ده‌ژین و ئاگاداری بارودۆخی خهڵكهكهین، چونكه لێره‌ش ده‌ژین بووینه‌ته به‌شێك له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه، ئێمه دڵگرانین كه ده‌بینین دۆخێكی ناهه‌موار به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه هاتووه و خۆمان به به‌رپرسیار ده‌زانین به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكه‌كه، بۆیه به پێویستمان زانی كه‌مپینێكی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری جۆراو جۆر بكه‌ینه‌وه و لای خۆمانه‌وه ڕۆڵمان هه‌بێت له پێدانی هاوكاری به خه‌ڵكی ئاواره‌و لێقه‌وماو.
به بۆچوونی ئه‌م مامۆستایه‌ی سه‌نته‌ری "كلاد" ئاواره بوونی خه‌ڵكه‌كه‌و لێقه‌ومانیان به‌م شێوه‌یه شتێكی زۆر ئازار به‌خش و دڵههژێنهو ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت "ئێمه به‌چاوی خۆمان بینیمان كه شه‌ڕ ڕوویداو خه‌ڵكه‌كه به‌ره‌و ناوچه ئارامه‌كانی كوردستان هاتن و پێویستیان به هاوكاری خه‌ڵك بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به ژیان بده‌ن، ئێمه‌ش به پێویستیمان زانی ده‌ستمان هه‌بێت له‌م هاوكارییه.
سه‌باره‌ت به‌و هاوكارییه‌ی ئه‌وان پێشكه‌شیان كردووه شهین كوردیل، ئاشكرای كرد، كه "هاوكارییه‌كان هه‌مه‌جۆرن، وه‌ك: خۆراك، پێداویستی سه‌ره‌تایی، جل و به‌رگ، پێداویستی خه‌وتن، پاره‌و خێمه. ئه‌وه‌ش دابه‌شكراوه به‌سه‌ر كه‌مپه‌كانی سۆران و ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا( كه زیاتر بریتین له ئاواره‌ی كاكه‌یی و ئێزیدی). ئێمه ئه‌و شتانه‌مان بۆ بردوون كه پێداویستیان پێبووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا زانیاری زیاتری پێداین و ڕایگه‌یاند "هاوكارییه‌كان هه‌ندێك له لایه‌ن خۆیان و خه‌ڵك و چه‌ند ڕێكخراوێكی ئه‌مریكی كه تایبه‌تن به‌كاركردنی بواری منداڵان، بووه.
له‌باره‌ی به‌رده‌وام بوونیان له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ ئاواره‌كان شهین كوردیل، گووتی "ده‌بێت هاوكارییه‌كان هه‌ر به‌رده‌وام بن، بێ جیاوازی ئایین، ڕه‌گه‌ز، نه‌ته‌وه. ئه‌مه كارێكی مرۆییه و نابێت بوه‌ستێت. چونكه هه‌موومان پێویستیمان بهیهكترهو ده‌بێت هاوكاری لێقه‌وماوه‌كان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست نه‌كه‌ن ته‌نیان.
شهین كوردیل، له‌گه‌ڵ مامۆستا بیانییه‌كانی دیكه‌ی سه‌نته‌ره‌كه ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌تیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كردۆته‌وه: (http://www.gofundme.com/eeon5w). ڕۆژانه كار و چالاكی بڕی هاوكاری داده‌ندرێت. بڕێكی پاره‌شیان كۆكردته‌وه بۆ گرتنی خانووی كرێ، تا ئه‌و خێزانانه‌ی پێویستیان پێیه پێیان بدرێت و هیچی دیكه له باڵه‌خانه‌و خانوی كه‌لاوه‌و سه‌ر شه‌قامه‌كان ژیان به‌سه‌ر نه‌به‌ن، بۆیه داواده‌كات هه‌ركه‌سێك خانوی كرێی هه‌یه په‌یوه‌ندیان پێوه بكات. چونك له‌ماوه‌ی چوار ڕۆژدا 1300 دۆلاریان كۆكردۆته‌وه و به‌م پاره‌یه‌ش خان‌و به‌كرێ ده‌گرن. ئامانجه‌كه 5 هه‌زار دۆلاره". گووتیشی " بۆ گه‌یاندنی هاوكاریهكانیش به‌ڕێوه‌به‌ری مافی مرۆڤی سۆران زۆر هاوكار بووه.
مامۆستا شهین، باس له ڕۆڵی پێشمه‌رگه ده‌كات و ده‌ڵێت "ئه‌وان توانییان كوردستان و خه‌ڵك له مه‌ترسی ئه‌م گرووپه ڕزگار بكه‌ن و ناوێكی گه‌وره‌ن و مێژوویه‌كی گه‌وره‌شیان هه‌یه، ئێستاش پێشمه‌رگه به هێزێكی نێو ده‌وڵه‌تی ناوی ده‌ركردووه، ئه‌و شه‌ڕه‌ی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆرستیه‌كان كردی هه‌موو دنیای سهرسامكردووهو ئه‌وه‌ش وایكردووه ئهمریكاو ئه‌ورووپا هاوكاری پێشكه‌ش به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكه‌ن.
راپۆرت: توانا ته‌ها