هه‌رچه‌نده زانكۆی سۆران له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پشتگیری دارایی ده‌كرێت، به‌ڵام وه‌كو هه‌موو زانكۆیه‌ك له سه‌رتاسه‌ری جیهان، یارمه‌تی وه‌رده‌گرێت به بێ ره‌چاوكردنی گه‌وره‌یی و بچوكی و ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن تاك یان گرووپه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێ. ئه‌م هاوكارییانه ده‌توانن له لایه‌ن ده‌رچووان یان ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی ناوخۆیی، خاوه‌ن پیشه و رێكخراوه‌كانه‌وه بن. به‌خشینه‌كان، له كتێبه‌وه تا ئامرازه‌كانی خوێندن و پشتگیری بۆ پرۆژه توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت و به‌خشینی بینا و باڵه‌خانه، ده‌گرنه‌وه. هه‌موو به‌خشینه‌كان له لایه‌ن زانكۆوه راده‌گه‌یه‌نرێن. وه‌ك زانكۆیه‌كی نۆی، رێژه‌ی ده‌رچووان تا ئیستا كه‌مه، به‌ڵام به هیوای ئه‌وه‌ین كه له داهاتوودا ده‌رچووه سه‌ركه‌وتووه‌كان به‌شێك له سامانی خۆیان هاوبه‌ش بكه‌ن له گه‌ڵ زانكۆدا.