ئەمڕۆ پێنج شهممه ١٣/١١/٢٠١٤، شاندێكی پەڕلەمانی ئەورووپا بۆ کارووباری یاسایی، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان "شۆن کەنان"(Shane Cunnane) و "کرمانج عوسمان"، سەردانی (زانکۆی سۆران)یان کرد و لە لایەن هەریەک لە بهڕێزان "د. موسڵح مستهفا"سەرۆکی زانکۆ و "د. نههرۆ زاگرۆس"یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کارووباری زانستیی و خاتوو "ڕەیچەڵ ئەندەروود" بەرپرسی سەنتەری کڵاد لە زانکۆی سۆران، پێشوازیان لێکرا.
لە سەردانەکەیاندا، کە پەیوەست بوو بە کارکردن لەگەڵ فاکەڵتیی یاسا و لەسەر بەرنامە و پڕۆگرامەکانی خوێندن، شاندی میوان سەردانی (کەمپی دێلیزیان)ی فاکەڵتیی یاسای زانکۆی سۆرانیان کرد. لە بەشێکی دیدارەکەدا، بەڕێز "د. موسلیح مستەفا"، سەرۆکی زانکۆ، باسی لە مێژوو و دەسکەوته ئەکادیمیی و زانستییهكانی زانکۆی سۆران کرد. هەر له میانی کۆبوونەوەکەیاندا، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ جەختی لەسەر هەماهەنگی و گرنگیی پەیوەندی لە نێوان زانکۆی سۆران و زانکۆکانی دنیا کرد.
لە بەشێکی دیکەی سەردانەکهیاندا، شاندی ناوبراو سەردانی (فاکەڵتی یاسا)یان کرد و لە لایەن بەڕێز "د. کامەران ساڵەیی"، ڕاگری فاکەڵتی یاسا، پێشوازیان لێکرا. لە دیدارەکەدا، باس لە گرێدانی پەیوەندی نێوان زانکۆی سۆران و زانکۆکانی دیکەی کوردستان و عێراق کرا. شایانی باسە، ئهوهی كه شاندهكهی پهرلهمانی ئهورووپا لهو ههمانههنگییهدا دەیەوێت ئەنجامی بدات، پەیوەستە بە گۆڕینی پڕۆگرامەکانی خوێندن و دۆستایەتیی لە نێوان زانکۆیەکانی عێڕاق و جیهان. بۆیه لهم پیوهندییهدا (زانکۆی سۆران)یان بە دۆستێکی گرنگی پەیوەندیەکانییان وەسفکرد.
هەر لە میانی دیدارەکەیاندا، شاندی ناوبراو سەردانی کەمپی زانکۆیان لە دێلیزیان کرد. دوابەدوای کۆبوونەوەکان، بەڕێز "شۆن کەنان" بەرپرسی تەکنەلۆجیی و پیوەندییەکان، سەرسامی خۆیان سەبارەت بە دەسکەوتەکانی زانکۆ دەربڕی. بەڕێز کەنان وتی: ”ئەوەی من لە زانکۆی سۆران بینیم وەکو خەون وابوو. باوەڕم نەدەکرد زانکۆیەک هەبێت لە عێراق توانیبێتی ئەو هەموو دەسکەوت و ناوبانگە جیهانییە، لەو ماوە کورتەی تەمەنیدا بەدەست هێنابێت. پێم وایە زانکۆی سۆران هەنگاوی گەورەی ناوە و دەبێت زانکۆکانی دیکەی ناوچەکە، سوود لە ئەزموونەكهی وەربگرن“.