ئەمرۆ ٢٠١٥/٢/١٠ ماڵپەڕی بەناوبانگی (Webometrics) ئەنجامی پلەبەندی ماڵپەری زانکۆکانی جیهانی بۆ ساڵی ٢٠١٥ ڕاگەیاند، کە تێیدا زانکۆی سۆران به به‌راورد له گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانی پێشتر هه‌روا له هه‌ڵكشاندایه.
وه‌ك له ئه‌نجامی ئه‌م پله‌به‌ندییه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، به خۆشییه‌وه زانكۆی سۆران توانیویه‌تی هه‌نگاوێكی به‌تینی تر به‌ره‌و پێشه‌وه بهاوێژێت و به سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوی تر، لە ئاستی زانکۆکانی كوردستاندا بێته پله‌ی سێیه‌م و له ئاستی عێراقیشدا بێتە پلەی (١٤). شایانی باسە کە زانکۆی سۆران لە ساڵی ٢٠١٤ پلەی (٢٤)ی هەبوو لە نێو زانکۆکانی عێراق دا.