"مارتن هاڵی وێڵ": واژۆكردنی ئه‌م گرێبه‌ستانه وه‌رچه‌رخانێكی گرنگه له بورای پێوه‌ندی ئه‌كادیمی له نێوان زانكۆی سۆران و زانكۆی لیسته‌ر
"پرۆفیسۆو مارتن هاڵی وێڵ" له رێوڕه‌سمی واژۆكردنی گرێبه‌ستی زانستی له گه‌ڵ زانكۆی سۆران، به نوێنه‌رایه‌تی له لایه‌ن زانكۆی لیسته‌ره‌وه، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.
له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا به‌ڕێز"هاڵی وێڵ" باسی له‌وه كرد كه ئه‌م رێكه‌وتنه وه‌رچه‌رخانێكی گرنگه له بواری پێوه‌ندی ئه‌كادیمی نێوان "زانكۆی سۆران" و "زانكۆی لیسته‌ر"دا. دواتر ئاماژه‌ی به گرنكی به‌رنامه‌ی توانا سازی كرد و ئه‌وه‌ی خسته به‌رچاو كه زانكۆی لیسته‌ر خاوه‌نی 100 قوتابی كورده، كه له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا ده‌توانن رۆڵێكی باشیان هه‌بێ له گه‌شه‌پێدان به خوێندنی باڵا‌و كاری ئه‌كادیمی.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ناوبراو باسی له گرنگی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی سامانه سرووشتیه‌كان كرد كه به هاوبه‌شی له گه‌ڵ زانكۆی سۆران، به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
له دوابه‌شی قسه‌كانیشیدا سوپاسی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی سه‌رۆكی زانكۆ و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری زانكۆ كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌گه‌ر به هه‌وڵی به‌رده‌وامی ئه‌وان نه‌بوایه، ئه‌م كاره نه‌ده‌هاته به‌رهه‌م.
وێنه: عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د
كورته(summary): به واژۆكردنی چه‌ند گرێبه‌ستێكی زانستی، زانكۆی سۆران و زانكۆی لیسته‌ر پێوه‌ندییه ئه‌كادیمییه‌كانیان، به‌هێزتر ده‌كه‌ن.