پارێزگاری هه‌ولێر له‌ سۆران

Erbil Governor Nawzad Hadi

پارێزگارى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان: زانكۆى سۆران زانكۆیه‌كى نوێیه‌، به‌لآم به‌ بیرۆكه‌یه‌كى گه‌نجانه‌ هه‌نگاوى زۆر زیره‌كانه‌ و جۆریى ده‌نێ‌

یه‌كێكى دیكه‌ له‌ قسه‌كه‌رانى رێورِه‌سمى واژۆكردنى رێكه‌وتنى زانستى له‌ گه‌ڵ زانكۆى لیسته‌ر، به‌رِێز "نه‌وزاد هادى" بوو، كه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تى له‌ لایه‌ن سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كورستان، وته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد.

له‌ سه‌رتادا وێرِاى پیرۆزبایى كردنى ئه‌م ده‌سكه‌وته‌ زانستییه‌ و ده‌ستخۆشى له‌ سه‌رۆك و كۆى ستافى زانكۆى سۆران، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ زانكۆى سۆران سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى كه‌ زانكۆیه‌كى نوێیه‌، به‌لآم به‌ بیرۆكه‌یه‌كى گه‌نجانه‌ هه‌نگاوى زۆر زیره‌كانه‌ و جۆریى، ده‌نێ‌.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانیدا به‌رِێز پارێزگار باسى له‌ گرنگى ئه‌م رێكه‌وتنانه‌ كرد و هیواى ئه‌وه‌ى خواست كه‌ ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ بتوانن نه‌وه‌یه‌كى ئاست به‌رز په‌روه‌رده‌ بكه‌ن و سوود له‌ هه‌مووتوانا مرۆیی و سرووشتییه‌كانى ئه‌م هه‌رێمه‌ وه‌ربگیرێ‌، تا بتوانرێ‌ داهاتووى ولآته‌كه‌مان بپارێزرێ‌. هه‌ر له‌ درێژه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ زانكۆى سۆران له‌مباره‌وه‌ پێشه‌نگ بووه‌.

وێنه‌: عه‌بدولا ئه‌حمه‌د