نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان له‌ دیدارێكى نێوده‌وڵه‌تیدا

Soran University International Oil Gas Symposium Kurdistan2

زانكۆى سۆران به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نێ، كه‌ یه‌كه‌مین دیدارى ساڵانه‌ى نه‌وت و گاز له‌ ژێر ناونیشانى(نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان: نه‌گبه‌ت یان ره‌حمه‌ت؟) له‌ رێكه‌وتى 21 و 22/4/2014 له‌ زانكۆى سۆران، به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

هه‌موو به‌ڵگه‌گان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌و وڵاته‌ تازه‌پێگه‌یشتووانه‌ى كه‌ خاوه‌نى سه‌رچاوه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندن، ئه‌گه‌رێكى زۆر هه‌یه‌ كۆتایى به‌ پرۆسه‌ى گه‌شه‌كردنیان بێنن، یان  له‌وانه‌یه‌ دۆزینه‌وه‌ى یه‌ده‌گى سه‌رچاوه‌ى به‌سوود كاریگه‌رى خراپى بۆ سه‌ر گه‌شه‌كردنه‌كه‌یان  هه‌بێت. ئێستا هه‌رێمى كوردستانى ئازاد، له‌ به‌رده‌م دوو ریانێكدایه‌ و خه‌ریكه‌ تووشى رووبه‌رووبونه‌وه‌یه‌ك ده‌بێت، كه‌ بریتیه‌ كه‌ گۆڕینى یه‌ده‌گه‌ تازه‌ دۆزراوه‌كه‌ى له‌ نه‌وت و گاز بۆ ماتۆرێكى دارایى، كه‌ توانا ده‌به‌خشێت به‌ پرۆسه‌ى به‌دیمۆكراسى كردن و بونیاتنانى نه‌ته‌وه‌، تاكو به‌رده‌وام بێت. یان ئه‌وه‌تا كوردستان ده‌بێته‌ نموونه‌یه‌كى ده‌گمه‌ن، یان نموونه‌ى ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ سامانى سرووشتى بووه‌ته‌ "نه‌گبه‌ت" بۆیان.

 زانكۆى سۆران، كه‌ زانكۆیه‌كى تازه‌ و ئاره‌زوومه‌ند و به‌گوڕه‌، ئه‌ركى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى درێژخایه‌ن بۆ پرسى سه‌رچاوه‌ سرووشتیه‌كان و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و وه‌ڵامانه‌ى گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ، كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى كۆمه‌ڵگاى كوردین. هه‌رچه‌نده‌ زه‌ویناس و زاناكانى بوارى نه‌وت، پسپۆرى پێشكه‌وتوون له‌ بابه‌تى دۆزینه‌وه‌ و نه‌خشه‌كێشان بۆ یه‌ده‌گه‌كانى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌مانه‌وێت  له‌ روانگه‌یه‌كى  كۆمه‌ڵایه‌تى و جیۆستراتیجیشه‌وه‌  به‌شدارى له‌م باسه‌دا بكه‌ین. ئه‌م كۆنفرانسه‌ هه‌نگاوێكى باشه‌ بۆ په‌ره‌پێدانى پسپۆری له‌م ئاراسته‌یه‌دا، ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌نجامى دامه‌زراندنى ناوه‌ندێكى لێكوڵینه‌وه‌وه‌ ده‌بێت،  كه‌ پێكدێت له‌ هه‌ماهه‌نگى ئه‌كادیمى نێوده‌وڵه‌تى و هاوبه‌ش. ده‌مانه‌وێت ئه‌م هه‌ڵه‌ بقۆزینه‌وه‌ تاكو ده‌سته‌یه‌ك له‌ پسپۆڕان بانگ بكه‌ین بۆ گفتۆگۆیه‌كى كراوه‌ و ڕه‌خنه‌ییانه‌، سه‌باره‌ت به‌و رووبه‌رووبوونانه‌ى كه‌ نزیك و چاوه‌ڕوانكراون.

خۆشحاڵین هاوكات ئه‌وه‌ش رابگه‌یه‌نین كه‌ هه‌موو پسپۆڕه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه‌ بۆ به‌شدارى كردن له‌و دیداره‌دا. به‌شدارانى ئه‌و دیداره‌ دوو رۆژییه‌، بریتین له‌ پسپۆڕانى ئه‌كادیمى و شاره‌زایانى پیشه‌سازیى نه‌وت و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان. ئه‌م دیداره‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كى هه‌واڵنێرییه‌وه‌، بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ و ده‌خرێته‌ ژێ تیشكى هه‌واڵ. بۆ ئێمه‌ وه‌كو زانكۆیه‌كى گشتى، ئه‌وه‌ زۆر گرنگه‌ كه‌ ئه‌و بابه‌تانه‌ى پێوه‌ندیان به‌ كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌، بكه‌ینه‌ گشتى و هه‌موو لایه‌ك قسه‌ى خۆیانى له‌ سه‌ر بكه‌ن.
بۆیه‌ به‌خێرهاتنى  هه‌موو تاكێكى كۆمه‌ڵگا  ده‌كه‌ین، بۆ ئاماده‌ بوون له‌م دیداره‌ و سوود وه‌رگرتن له‌م هه‌له‌ ده‌گمه‌نه‌، بۆ به‌شدارى كردنى راسته‌وخۆ له‌ باس و بابه‌ته‌كان.

له‌م دوو رۆژه‌ى كارى دیداره‌كه‌دا،  ده‌مانه‌وێ كه‌ سه‌رنجمان چڕ بكه‌ینه‌وه‌ له‌ سه‌ر دوو ئاڕاسته‌ى دیاریكراو:
111ـ هه‌لومه‌رجى جیۆستراتیجى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كه‌ له‌خۆگرى هه‌ل و مه‌رجێكى گه‌مارۆدراوه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كى پڕ له‌ ئاڵۆزى و پێكداداندا. هه‌روه‌ها سرووشتى هاوبه‌شایه‌تى و هاوكارى نێوان توركیا و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
2ـ . بونیادنانى دامه‌زراوه‌یه‌كى ناوخۆیى كه‌ نه‌ك ته‌نیا یارمه‌تى ئه‌وه‌ بدات ڕێگرى له‌ ناجێگیرى نرخى نه‌وت بكات، به‌ڵكو هاوكارى به‌هێزكردنى پێكهاته‌ دیمۆكراتیكه‌كانیش بكات.

ئامانجى هه‌نووكه‌یى ئه‌م دیداره‌ بریتییه‌ له‌ نووسنیى راپۆڕتێك بۆ حكومه‌تى هه‌رێم، كه‌ له‌ خۆگرى لیستێك له‌ پێشنیار و ده‌ره‌نجامه‌.  ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌م كاره‌، ساڵانه‌ دووباره‌ بكه‌ینه‌وه‌، كه‌ توانامان پێ ده‌به‌خشێ بۆ چاودێرى كردن و بردنه‌ پێشى باشترى سیاسه‌تى نه‌وتى هه‌رێم له‌ داهاتوودا.
ئه‌گه‌ر هه‌ر پرسیارێكتان هه‌یه‌ یان هه‌ر زانیارییه‌كى زیاترتان ده‌وێ، ده‌توانن پێوه‌ندى بكه‌ن به‌ به‌ڕێز"د. تیل پاشا"، كه‌  نوێنه‌رى ده‌سته‌ى ئاماده‌كارى دیداره‌كه‌یه‌. till.paasche [at] soran.edu.iq