زانكۆی سۆران یه‌كه‌مین دیداری نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت بە نه‌وت و گاز به‌ڕێوه‌ برد

Soran University held the First Annual Oil & Gas Symposium

به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌مین دیداری نێوده‌وڵه‌تی له‌ سه‌ر نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان

  رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 21/4/2014 به‌ ئاماده‌بوونی "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و ده‌یان ئه‌كادیمی و پسپۆڕی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی له‌ بواری نه‌وت و گاز، زانكۆی سۆران میوانداری یه‌كه‌مین دیداری ساڵانه‌ی نه‌وت و گازی كرد. ئه‌م دیداره‌ كه‌ له‌ ژێر ناونیشانی(نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان: نه‌گبه‌ت یان ره‌حمه‌ت؟) به‌ڕێوه‌ چوو، ماوه‌ی دوو رۆژی پێ‌ چوو و له‌و دوو رۆژه‌دا چه‌ندین ئه‌كادیمی و پسپۆڕی ناوخۆیی و بیانی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان پێشكه‌ش كردن.

له‌ رۆژی یه‌كه‌م و له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی دیداره‌كه‌دا پاش به‌خێرهێنانی میوانه‌كان، "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و پاش به‌خێرهاتن كردنی میوانه‌كان تیشكی خسته‌ سه‌ر گرنگی ئه‌م دیداره‌ و خۆشحاڵی زانكۆی سۆرانی بۆ به‌ڕێوه‌بردنیی ده‌ربڕی، كه‌ ده‌یان پسپۆڕی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی له‌ ده‌وری یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تێكی گرگی وه‌ك نه‌وت و گاز، كۆكردووه‌ته‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ له‌م دوو رۆژه‌دا لێكۆڵه‌ران هه‌وڵیان دا، سه‌رنجی خۆیان له‌ سه‌ر دوو بایه‌تی سه‌ره‌كی چڕ بكه‌نه‌وه‌:

1ـ هه‌لومه‌رجی جیۆستراتیجی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ له‌خۆگری هه‌ل و مه‌رجێكی گه‌مارۆدراوه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی پڕ له‌ ئاڵۆزی و پێكداداندا. هه‌روه‌ها سرووشتی هاوبه‌شایه‌تی و هاوكاری نێوان توركیا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

2ـ . بونیادنانی دامه‌زراوه‌یه‌كی ناوخۆیی كه‌ نه‌ك ته‌نیا یارمه‌تی ئه‌وه‌ بدات ڕێگری له‌ ناجێگیری نرخی نه‌وت بكات، به‌ڵكو هاوكاری به‌هێزكردنی پێكهاته‌ دیمۆكراتیكه‌كانیش بكات.

به‌شێك له‌وانه‌ی كه‌ له‌م دیداره‌دا، لێكۆڵینه‌وه‌یان پێشكه‌ش كرد، بریتی بوون له‌:

ده‌یڤید رۆمانۆ له‌ زانكۆی میزۆری( هه‌رێمی كوردستان و توركیا، په‌یوه‌ندییه‌كی درێژخایه‌ن یان زه‌واجێكی كاتی"؟)

ئاره‌زوو یۆركان له‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی توركیا بۆ ئاسیای ناوه‌ڕاست(هاوكاری ئابووری هه‌رێمی كوردستان و توركیا، كاركرده‌ جیۆپۆلیتیكی و ئابوورییه‌كان)

جه‌یمز سایدوه‌ی له‌ زانكۆی سینگافۆر( سنووره‌كان و ده‌وڵه‌تانی سنوور قفڵكراو)

تۆربێن رۆسێنۆرن له‌ زانكۆی ئالبۆرگ ( نه‌وت و گاز له‌ خوێندنی باڵا)

رۆبێرت بێل، بازرگانی ئاركۆمای (ره‌زامه‌ندی ناوخۆ و په‌رپیدان و گه‌شه‌ی به‌رده‌وام)

دێنیس ناتالی له‌ زانكۆی به‌رگری نه‌ته‌وه‌یی ( ئایا كوردستانی عێران ده‌بێته‌ وڵاتێكی گرێدراو به‌ نه‌وت؟)

فلیپ لێبیلۆن له‌ زانكۆی بریتیش كۆلۆمبیا (كه‌رتی ده‌رهێنان و سووڕانی پاڕه)

ئۆلی گونار تویتن( كاردانه‌وه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازی له‌سه‌ر دروستكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌ نه‌وت و گاز دا)