له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین دیداری ساڵانه‌ی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان، "د. موسڵح مسته‌فا"وتارێكی پێشكه‌ش كرد، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی.
به‌ڕێزان، ئاماده‌بووانی قه‌درگران... خوشكان، برایان
به‌یانیتان باش
سه‌ره‌تا به ناوی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران و ته‌واوی ستاف و كارمه‌ندانه‌وه به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌م بۆ یه‌كه‌مین سیمپۆزیۆمی نێوده‌وڵه‌تی نه‌وت و گازی ده‌ڤه‌ری(سۆران) ی ئازیز، مه‌ڵبه‌ندی شۆڕشگێڕی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و خۆڕاگری. ئه‌مڕۆ زانكۆی سۆران بوێرانه و به گیانێكی جۆشدراو به زانست و زانین و رۆشنبیری، كۆمه‌ڵێك ئه‌كادیمیست بۆ گفتوگۆ كردن له سه‌ر پرسی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان، كۆده‌كاته‌وه. دیسانه‌وه، زانكۆی سۆران وه‌ك هه‌میشه ده‌یه‌وێت ببێته پردێك له نێوان خه‌ڵكی دنیای مه‌عریفه‌و زانست و زانین. پردێك...ئاڕاسته‌و نیازپاكی میلله‌تی كورد ده‌ربخات.
به‌ڕێزان...
ئه‌م سیمپۆزیۆمه ته‌نها بۆ ئه‌وه نییه پرسی نه‌وت و گاز به خه‌ڵك ئاشنا بكات، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت ته‌واوی ئه‌و ئه‌گه‌رانه دیراسه بكه‌ین كه له‌وانه‌یه له داهاتوودا ببنه كۆسپ له به‌رده‌م شۆڕشی كولتووری و پێشكه‌وتن له كوردستان. گرنگی ئه‌م سیپۆزیۆمه ئه‌وه‌یه كه به‌ناوبانگترین پسپۆڕانی بواری ئه‌كادیمی و بزنس و رامیاری له سه‌ر ئاستی دونیا له ماوه‌ی دوو رۆژدا، ئاڵوگۆڕی چه‌ندین بواری هه‌ستیار ده‌كه‌ن، كه په‌یوه‌ستن به سامانی سرووشتی و داهاتووی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته.
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز...
ئه‌م سیمپۆزیۆمه ماڵی چه‌ندین پڕۆفیسۆر و پسپۆڕی نه‌وت وگازه له كوردستان. به‌ڵێ.. له بورای سامانه سرووشتییه‌كان، ئه‌م زانكۆیه خاوه‌نی به‌ناوبانگترین كه‌سایه‌تییه‌كانه، كه كه‌م وێنه‌ن له سه‌ر ئاستی نه‌ك هه‌ر كوردستان و عێراق، به‌ڵكو ته‌واوی ناوچه‌كه.
خۆشه‌ویستان...
ئه‌مڕۆ كوردستان پێویستی به تێگه‌یشتنه، كه چۆن سامانی سرووشتی به‌باشترین شێوه له خزمه‌ت رۆڵه به ئه‌مه‌كه‌كانیدا بێت. له رۆژگاری ئه‌مڕۆدا، پرسیاری ئه‌وه ده‌كرێت كه ئاخۆ ده‌بێت چ داهاتوویه‌ك بنیات بنرێت و خێر و بێری ئه‌م وڵاته ببێته بووژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری؟ چۆن داهاتوویه‌ك درووستبكه‌ین كه تێیدا سامانی سرووشتی ببێـته چه‌كی به‌هێزی بووژانه‌وه‌و ئاوه‌دانی و زانست و زانین؟ ده‌مانه‌وێت له رێگای ئه‌م سیمپۆزیۆمه‌وه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بده‌ینه‌وه و به‌رده‌وامییش به‌دوای دایه‌لۆگ و گفتوگۆی زانستییدا بگه‌ڕێین.
هێژایان...
گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م دوو رۆژه‌دا گفتوگۆیان له سه‌ر ده‌كرێت، بریتین له‌مانه:
یه‌كه‌م: ته‌واوی پرسه ستراتیجییه‌كانی په‌یوه‌ست به شوێنگه‌ی كورد و واقیعی جوگرافی و سیاسی كوردستان و پرسی په‌یوه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و توركیا له سه‌ر نه‌وت و گاز.
دووه‌م: هه‌وڵدان بۆ پته‌وتركردنی دامه‌زراوه‌كان و ئه‌و لایه‌نه ناوخۆییانه‌ی په‌یوه‌ندییان به سامانی سرووشتی و بنیاتنانی داهاتووی ئه‌م وڵاته‌وه هه‌یه و چۆن خێر و بێری سامانه سرووشتییه‌كان ببێته فاكته‌رێكی به‌هێز بۆ چه‌سپاندنی بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیان و دێمۆكراسی.
زانستخوازان و رۆشنبیران....
له كۆتایی ئه‌م كۆبوونه‌وه ئه‌كادیمییه‌دا، هیواخوازین راپۆرتی سیمپۆزیۆم ببێته به‌رچاوڕوونییه‌ك بۆ خه‌ڵك و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان. ده‌مانه‌وێت پێشنیاره‌كانمان رێگاچاره و وه‌ڵامی گرێ كوێره‌ی پرسی نه‌وت و گاز بن له كوردستان.
زۆر سوپاس