ئەمڕۆ چوارشهممه رێكهوتی٢٠/٨/٢٠١٤ شاندێکی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی (زانکۆی سۆران)یان کرد.
شاندی میوان كه پێکهاتبوون لە بەڕێزان فرانسس گای (Frances Guy) نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسی کاروباری ئافرەتان لە عێڕاق، خاتوو شنۆ فەرەج (Shno Faraj) بەرپرسی پڕۆژەی گەشەپێدان لە بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و خاتوو فلۆرین گۆرگیس سێودین (Florin Gorgis Seudin) بەڕێوەبەری گشتی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له لایهن شاندێكی "زانكۆی سۆران"هوه به سهرۆكایهتی بهڕێز "د. موسڵح مستهفا" سهرۆكی زانكۆ، پێشوازییان لێكرا.
لە دانیشتنێکی فەرمییدا، نوێنەرانی زانکۆی سۆران و شاندی میوان پرسی هەنووکەی ئافرەتانیان لە دەڤەری سۆران و کوردستان و تەواوی ناوچەکە تاوتوێکرد. لایەنێکی دیکەی دیدارەکە تایبەت بوو بە ئەنجامدانی پڕۆژەیەکی پراکتیکی پەیوەست بە کاروباری ئافرەتان و توێژینەوەی زانستی و ئەکادیمیی سەبارەت بە ڕەوشی ئافرەت لە دەڤەری سۆران و تەواوی هەرێمی کوردستان. ئەوەی شایانی باسە، ئەنجامدانی ئەم پڕۆژەیە بە هاوکاری دارایی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئافرەتانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێت و ههموو تێچووه پیشەییەکان لە ئەستۆی ئەواندا دەبێت.
ئهوهی دواجار پێویسته بگوترێ ئهوهیه، كه وا بڕیاره ئهم پڕۆژەیە لە نزیکترین دەرفەتدا بکەوێتە کار و له گهڵ جێبهجێ كردنیدا، تەواوی زانیارییەکانی پەیوەست بە پڕۆژەکەش بڵاو دەکرێنەوە.