گه‌شتکردن له دهۆکه‌وه بۆ سۆران دوو هه‌نگاوی هه‌یه:
ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ له دهۆكه‌وه بێیته سۆران، نرخی ته‌کسی ٨٠٠٠٠ دیناری عیراقییه(واته نه‌فه‌ری بیست هه‌زار دینار). به‌ڵام ئه‌گه‌ر به هاوبه‌شی بیگری ئه‌وا٢٠٠٠٠ دیناری عیراقییه، بۆ هه‌ر که‌سێک. به‌ڵام زۆربه‌ی جاران نه‌فه‌ری ته‌واو نین كه بێنه سۆران، بۆیه یه‌كه‌مجار دێنه ئاكرێ و دواتر له ئاكرێ وه به‌ره‌و سۆران به‌ڕێده‌كه‌ون. له ئاكرێ بۆ سۆران به ته‌كسی بۆ هه‌ر كه‌سێك 10 هه‌زار دیناری عێراقی ده‌ده‌یت. خۆ ئه‌گه‌ر به ته‌نیا ته‌كسییه‌كه بگری، ئه‌وا پێویسته 40 هه‌زار دیناری عێراقی بده‌یت.
گه‌شته‌که‌ت ٤ کاتژمێر ده‌خایه‌نێت، که به‌نێو دیمه‌نی سه‌رنجڕاكێش و زۆر جوان‌دا، تێپه‌ڕده‌بێت.