له ده‌ره‌وه‌ی تێرمیناڵی فڕۆکه‌خانه ته‌کسی هه‌ن. ته‌کسییه‌ک بگره تا ده‌تگه‌ینێته ناو شار. داوا بکه بتگهینێته گه‌راجی دیانه، که له ناو تێرمیناڵی سه‌ره‌كی شاری هه‌ولێره له سه‌ر شه‌قامی سه‌د مه‌تری نزیك فامیلی مۆڵ. ئه‌وه‌ش نزیکه‌ی ٥٠٠٠ دیناری عیراقی تێده‌چێت. له گه‌راج ته‌کسیه‌ک ده‌گریت بۆ سۆران/دیانا. ئه‌گه‌ر ته‌کسییه‌که ته‌نها بۆ تۆ بوو و که‌سی دیکه‌ی هه‌ڵنه‌گرت، ئه‌وا به ٤٠٠٠٠ دیناری عێراقی ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی دیکه ته‌کسیت گرت، ئه‌وا هه‌ر که‌سه‌و ١٠٠٠٠ دیناری عێراقی ده‌دات. یان ده‌توانیت به پاس بێیته سۆران، که ئه‌مه‌ش نرخه‌که‌ی ته‌نها ٦٠٠٠ دیناری عیراقییه.
گه‌شته‌که‌ت له هه‌ولێره‌وه تاکو سۆران نزیکه‌ی دوو کاتژمێر دهخێیهنێت، که به چیای جوان و گوندی سه‌نج راکێشدا تێپه‌ڕ ده‌بیت.