له‌به‌رئه‌وه‌ی شارێكی نزیكی سه‌ر سنووری وڵاتی ئێرانه، نزیكترین رێگا بۆ گه‌یشتن به سۆران له ئێرانه‌وه، سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌رانه. له حاجی ئۆمه‌رانه‌وه بۆ سۆران نزیكه‌ی 70 كیلۆمه‌تره. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێگه‌كه‌ی شاخاوییه، بۆیه نزیكه‌ی كاتژمێر و نیوێك تا دوو كاتژمێری پێده‌چێ.
هه‌ر له ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران، كۆمه‌ڵێكی زۆر ته‌كسی هه‌ن. ده‌توانی چ به شێوه‌ی تاكه‌كه‌سی و چ به هاوبه‌شی ته‌كسی بگری. كرێی نه‌فه‌ر بۆ سۆران 10 هه‌زار دیناره، كه ئه‌گه‌ر به ته‌نیا ته‌كسیه‌كه بگری، ئه‌وا پێویسته 40 هه‌زار دینار بده‌ی.
رێگای حاجی ئۆمه‌ران بۆ سۆران زۆر سه‌رنجڕاكێش و جوانه و به داوێنی چیای سه‌ركه‌ش و به قه‌راغ رووباردا، تێده‌په‌رێ.