بۆ ئه‌وانه‌ی که له رێگه فرۆکه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه دێنه سۆران، له‌به‌رئه‌وه‌ی له سلێمانییه‌وه هێڵی راسته‌وخۆ بۆ شاری سۆران نییه، بۆیه گه‌یشتن به سۆران پێویستی به چه‌ند هه‌نگاوێكه. سه‌ره‌تا ده‌توانی له ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه ته‌كسیه‌ك بگری بۆ ناو شاری سلێمانی و داوا بكه‌یت بتگه‌یه‌نێ به گه‌راجی رانییه(به ته‌كسی نه‌فه‌رێك 10 هه‌زار دیناره و به پاسیش نه‌فه‌ری 6 هه‌زار دینار). دوای گه‌یشتن به شاری رانییه له‌وێشه‌وه ده‌توانی ته‌كسیه‌ك بگری و بتگه‌یه‌نێ به گه‌راجی سۆران(كه به ته‌كسی نه‌فه‌ری 10 هه‌زار دیناره). به‌ڵام زۆربه‌ی جاره‌كانی ده‌شێت به هۆی نه‌بوونی نه‌فه‌ره‌وه ته‌كسی نه‌بن، چونكه شاری سۆران و رانییه له رووی ئیدارییه‌وه پێوه‌ندییان به یه‌كه‌وه نییه. ئه‌گه‌ربێت و بۆ خۆت به ته‌نیا ته‌كسییه‌ك بگری ئه‌وا ته‌كسی ده‌ستده‌كه‌وێ. به‌گشتی كۆی ئه‌م رێگه‌یه نزیكه‌ی سێ كاتژمێر بۆ چوار كاتژمێری پێده‌چێت. به‌ڵام رێگه‌یه‌كی تریش هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه یه‌كه‌مجار بچییه هه‌ولێر و له‌وێوه، وه‌ك له لینكی چۆنیه‌تی گه‌یشتن به سۆران له هه‌ولێره‌وه ئاماژه‌ی پێدراوه، ده‌توانی بگه‌ی به سۆران.
به گشتی له رێگای سلێمانی به‌ره‌و سۆران چه‌ندین دیمه‌نی وه‌ك چیای به‌رز و رووبار و دۆڵی سه‌رنجڕاكێش، ده‌كه‌ونه به‌رچاو.