راگه‌یاندن له دنیای ئه‌مڕۆدا رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێ. هه‌ربۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زانكۆی سۆران به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی تایبه‌ت به‌م بابه‌ته‌ی كردووه‌ته‌وه. له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌دا پێوه‌ندی زانكۆی سۆران به كۆمه‌ڵگاوه، توندتر و پته‌وتر ده‌كرێ. ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه هه‌ڵده‌ستێت به درووست كردنی پێوه‌ندی له نێوان كۆمه‌ڵگا و زانكۆ و هه‌وڵده‌دا كه زانیاری و كار و چالاكییه‌كانی زانكۆ به سێ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بگوازێته‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵ و له لایه‌كی تریشه‌وه به‌رهه‌م و كاره زانستییه‌كانی لێكۆڵه‌ره‌كانی ده‌ناسێنی به كۆمه‌ڵگا. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ده‌توانێ پرسیاره‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا بناسێنێ به زانكۆ، تا ئه‌ویش له رێگه‌ی پسپۆڕه‌كانی خۆیه‌وه، هه‌وڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بدات.
له ئێستادا زانكۆی سۆران، ته‌نیا له رێگه‌ی ماڵپه‌ڕێك و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك تویته‌ر و فه‌یس بووك، ئه‌م ئه‌ركه به‌جَی ده‌گه‌یه‌نێ. به‌ڵام به‌رنامه‌ی هه‌یه كه له داهاتوودا، سوود له ئامرازه‌كانی دیكه‌ی راگه‌یاندنیش وه‌ربگرێ، تا به باشترین شێوه بتوانێ خزمه‌ت به زانكۆ و كۆمه‌ڵ بكات و ببێته پردێكی به‌هێز له‌م نێوه‌دا.
پێوه‌ندی:
به‌رێوه‌به‌ر: م. هۆشەنگ دارا
بۆ پێوه‌ندی:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
ته‌له‌فۆن: 009647501171035