وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی نوسراوێکی ساختە رونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

KRG

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا، کە وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ رای گشتی رایگەیاندووە، ئاماژە بە نووسراوێکی ساختە دەکات کە بە ناوی وەزارەتەوە، سەبارەت بە کرێی بەشە ناوخۆییەکان، دەرکراوە.

ناوبراو لە بەشێک لە روونکردنەوەکەیدا، وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەو نووسراوە، ئاماژەی بەوە داوە، کە هەموو رێکارێکی یاسایی بەرامبەر بەوانە وەپێش دەگرن، کە ئەو کارەیان ئەنجام داوە.

بۆ خوێندنەوەی روونکردنەوەکە، کرتە لەسەر ئەم لینکە بکە:

http://www.mhe-krg.org/ku/node/3605