وەزارەتی خوێندنی باڵا  سەبارەت بە شێوازی درێژەدانی خوێندنی ئەمساڵ بڕیاری دا

KRG

 

ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ۸/٤/۲۰۲۰، ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان "د. ئارام محەممەد قادر" وەزیری خوێندنی باڵا، "د. موسڵح مستەفا" سەرۆکی زانکۆی سۆران و سەرجەم سەرۆکی زانکۆ حکومییەکان، بە شێوازی ئۆنلاین کۆبوونەوەیەکی بەڕێوەبرد.

 کۆبوونەوەکە، سەرەتا بە ناردنی سڵاو بۆ گیانی شەهیدان و بەتایبەت شەهیدانی رۆژی رابردووی هێزی پێشمەرگە دەستیپێکرد، کە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش لە کوڵەجۆ، شەهید بوون.

دواتر تیشکخرایە سەر هەلومەرجی کوردستان و رۆڵی زانکۆکان  بەرز نرخێنرا، لە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، بە دامەزراندنی تاقیگە و دابینکردنی مادەی پێویست بۆ تێستەکان و پێکهێنانی تیمەکانی راوێژکاری و هۆشیاری و تەندرووستی.

پاشان لە پێوەندی لەگەڵ شێوازی درێژەدان بە خوێندنی ئەمساڵ، کۆمەڵێک بڕیاری دەرکردن.

لە یەکێک لە بڕگەکانی ئەو بڕیارانەدا، ئاماژە بەوە کراوە، ئەگەر تا ۲/٥/۲۰۲۰، کۆتایی بەم حاڵەتە نەهات و خوێندن لە کەمپ دەستیپێنەکردەوە، ئەوا  خوێندنی ئەلیکترۆنی بە شێوازی پاڵپشتکاری دەستپێدەکات.

بۆ خوێندنەوەی سەرجەم بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزارەت دەتوانی سەردانی ئەم لینکە بکەی:

http://mhe-krg.org/ku/node/4149