ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به ده‌ڤه‌ری سۆران ده‌ناسرێ، به شێوه‌یه‌كی گشتی له میژووی كورددا، شوێن و پێگه‌یه‌كی مه‌زنی هه‌بووه، به جۆرێك كه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی شوێندانه‌ر و كاریگه‌ر بووه و له ره‌وتی رووداوه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیرییه‌كاندا، زۆر ئه‌زموونی به‌رچاویان هێناونه‌ته كایه‌وه. له ریزی ئه‌و گرنگترین كه‌سایه‌تییانه‌دا، ده‌توانین ئاماژه به‌مانه‌ی خواره‌وه بكه‌ین:
خانزادی سۆران:
خانزادی سۆران یان خانزاده خاتوون، یه‌كێك له‌و ژنه كاریگه‌ر و بهدهسهڵاتانهی ناو مێژووی كورده، كه له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی شانزه‌یه‌م تا چاره‌كی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م، دوای كوژرانی براكه‌ی له شاری به‌غداد، ده‌بێته میری میرنشینی سۆران. شوێنی سه‌ره‌كی مانه‌وه‌ی ئه‌و خاتوونه فه‌رمانڕه‌وایه له قه‌ڵای خانزاد بووه، كه ئێستا 22 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی شاری هه‌ولێر دووره. ئه‌م خاتوونه كه میری میرنشینێكی گه‌وره‌ی ناوچه‌كه بووه، به چه‌ند ڕه‌وشتێكی باڵا به‌ناوبانگ بووه، له‌وانه: ئازایه‌تی و نه‌ترسی، سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كان، سزادانی تاوانباران، گه‌ڕانی به شه‌وان بۆ ئاگاداربوون له باروودۆخی خه‌ڵك.
عه‌للامه ئیبنوئاده‌م
ئیبنوئادەمی روستایی باڵەک ناوی ته‌واوی محەممەد کوڕی ئادەم کوڕی عەبدوڵلا بووە و لە گوندی ڕوست ی ناوچه‌ی باڵەکایەتی، لە دەوروبەری ساڵی (1164ک– 1750ز) لەدایك بووە. باوكی زانایه‌كی ناسراوی سه‌رده‌می خۆی بووه. ئیجازه‌ی زانستیی لای محەمەدی کوڕی عەبدوڵا بایەزیدی وەرگرتووە، کە قوتابی عه‌للامه سیبغەتوڵای حەیدەری بووە. لەسەر داوای میر مستەفا بەگی کوڕی ئۆغز بەگی میری سۆران دەچێتە رواندزو دەرس دەداتە میر محەمەدی کوڕی كه ناسراو بووه بە (پاشای کۆرە). مامۆستای مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی بووه و زۆر زانای ناسراوی كورد له‌به‌ر ده‌ستی خوێندوویانه.
چەندین کتێبی لە بوارەکانی: (زانستی کەلام و مەنتیق و فەلەکناسی و هەندەسە و نەحو و سەرف و بەلاغە و میرات و عەروز و مێژوو و ئوسوڵی فیقهـ و عەقیدە و تەفسیر و ئامۆژگاری...)داناون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه شاعیریش بووه و دیوانی كوردی و فارسی لێ به‌جێماوه. ساڵی (1237 ک –1821یان ١٨٢٢ز) لە ناوچەی کۆنەخانانی نزیك گوندی دێڵزەی سەر بە قەزای چۆمان، کۆچی دوایی کردووە.
میر محه‌ممه‌د پاشای رواندز 1775-1838:
له رۆژی 4ی ئاداری 1775 له شارۆچكه‌ی ڕواندز له دایكبووه. له ساڵانی نێوان 1813-1816 بۆته میری میرنشینی سۆران، دوای ئه‌وه‌ی باوكی له ساڵی 1816 وازی له كورسی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی میرنشینی سۆران هێناو له قه‌ڵای ئاكۆیان نیشته‌جێ بوو، میر محه‌ممه‌د پاشای ڕواندز كه كوڕی بوو، ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست. له‌ماوه‌ی ساڵه‌كانی1826-1834 به‌شێكی به‌رچاو له ناوچه‌كانی هه‌ولێر، بادینان،جه‌زیره، بۆتان، موسڵ، كۆیه و كه‌ركوك و سلێمانی خستنه‌ژێر ده‌ستی خۆیه‌وه. دوای ساڵی 1836 میرنشینی سۆران تووشی شكست ده‌بێت له به‌رانبه‌ر سوپای ده‌وڵه‌تی عوسمانی. سه‌رئه‌نجام میر محه‌ممه‌د پاشا بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی چه‌سپاندنی ئاشتی و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عوسمانی، سه‌فه‌ری ئیستانبۆڵی كرد، به‌ڵام چاره‌نووسه‌كه‌ی به نادیاری مایه‌وه تا بڵاوبونه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانی، كه‌وا له ڕۆژی 26ی كانوونی یه‌كه‌می 1838دا ناوی به مردوو هاتووه. كاره‌كانی میر محه‌ممه‌د: لێدانی سكه‌ی پاره به چه‌ندین قه‌باره‌ی جیاواز، بنیاتنانی پیشه‌سازی چه‌ك كه نزیكه‌ی 220 تۆپی دوورمه‌ودا و مامناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنا(كه‌سایه‌تی هه‌ره دیاری ئه‌م بواره وه‌ستا ره‌جه‌ب بووه)، دابینكردنی ئاسایش و ئارامی و سزادانی تاوانباران، یه‌كخستنی ناوچه‌كانی سۆران و بادینان و هه‌ولێر و پشده‌ر و كۆیه و كه‌ركوك و بۆتان و جه‌زیره و موسڵ.
بارزان و بارزانییه‌كان
یه‌كێك له كاریگه‌رترین كاره‌كته‌ره‌كانی مێژووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كورد له سه‌ده‌ی بیسته‌م، ماڵباتی بارزانییه‌كانه، به جۆرێك كه به‌شێكی به‌رچاو له راپه‌ڕین و به‌رهه‌ڵستییه‌كانی كورد له باشووری كوردستان(ته‌نانه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش له سه‌رده‌می دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان) له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، ئاویتهن به ناوی بارزانییه‌كان و كه‌سایه‌تییه كاریگهرهكانیان. له گرنگترینیان ده‌توانین ئاماژه به‌م كه‌سایه‌تییانه بكه‌ین:
شێخ عه‌بدولسه‌لامی دووم (1882-1915)، كه سه‌ركردایه‌تی عه‌شیره‌تی بارزانییه‌كانی ده‌كرد و كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر وكاریگه‌ر بوو. به‌ڵام له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی، به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئاماده نه‌بوو بچێته پاڵ عوسمانییه‌كان، له سێداره‌درا.
شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان(1884-1969)، برای بچوكی شێخ عه‌بدولسه‌لامی دووه‌م و برای گه‌وره‌ی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بووه. كه‌سایه‌تییه‌كی رۆحی تایبه‌ت بوو و كۆمه‌ڵێك نه‌ریتی جیاوازی هێنانه ناو ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه. بۆ نموونه گرنگی به پاراستنی ژینگه دا و تا ئیستاش وه‌ك نه‌ریتێك له ناوچه‌ی بارزان ماوه‌ته‌وه و گرنگی پێده‌درێ و سیمایه‌كی تایبه‌ت و جیاوازی به سرووشتی ئه‌م ناوچه‌یه به‌خشیوه.
مه‌لا مسته‌فای بارزانی(1903-1979)، كاریگه‌رترین سه‌ركرده‌ی سیاسی كورد بوو له سه‌ده‌ی بیسته‌م. هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانییه‌وه و ئه‌وكاته كه مه‌لۆتكه بووه، له‌گه‌ڵ دایكی له لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه به‌ندكراون و هه‌روه‌ها برا گه‌وره‌كه‌شی واته شێخ عه‌بدولسه‌لام، له به‌ر نه‌چوونه پاڵی عوسمانییه‌كان له‌سێداره‌درا. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شێخ ئه‌حمه‌دی برا گه‌وره‌كه‌شی رۆڵێكی گه‌وره‌یان له بزاڤی كولتووری و سیاسی كورد هه‌بووه. دواتر له چله‌كاندا دژ به هێزه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی راده‌په‌ڕێ و سه‌ره‌ڕای به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێك سه‌ركه‌وتن، به‌ڵام دواجار ناچار ده‌كرێ بچێته خۆرهه‌ڵاتی كوردستان و له‌وێ له شاری مه‌هاباد پێشوازییان لێده‌كرێ و ئه‌وانیش به‌وپه‌ڕی تواناوه به‌شداری دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌وێ ده‌بێته یه‌كێك له‌و چواركه‌سه‌ی كه نازناوی جهنهڕاڵیان له لایه‌ن كۆماره‌وه پێده‌درێ. له 16ی ئابی 1946 پارتی دیمۆكراتی كوردستان داده‌مه‌زرێنێ. دوای هه‌ره‌سهێنانی كۆمار و پاش ئه‌وه‌ی بارزانییه‌كان به‌رگری باشیان كرد، به‌ڵام ناچار بوون به‌ره‌و رووسیا بڕۆن و ئه‌وه‌بوو دواجار به په‌ڕینه‌وه له ئاوی ئاراس، تا شۆڕشی 1958 له عێراق، له رووسیا مانه‌وه. دواتر گه‌ڕانه‌وه عێراق. پاش ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵێك كێشه له نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و سه‌ركردایه‌تی كورد روویاندا و حكومه‌تی ناوه‌ندی ملی بۆ داواكانی خه‌ڵكی كوردستان نه‌دا، شۆڕشی ئه‌یلولی هه‌ڵگیرساند، كه گه‌وره‌ترین شۆڕشی سیاسی سه‌ده‌ی بیسته‌م بوو. دواتر له 11ی ئاداری 1970 بۆ یه‌كه‌مجار له میژوودا و له سایه‌ی شۆڕشی كوردستانه‌وه، حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق دانی به مافی ره‌وای كورددا نا. به‌ڵام دواتر به‌هۆی رێكه‌وتننامه‌ی نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی ئێران، كه به رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌لجه‌زایر ناسراوه، حكومه‌تی عێراق له به‌ڵێنه‌كانی پاشگه‌زبووه‌وه و هێرشی بۆ سه‌ر كوردستان ده‌ستپێكرده‌وه و به‌مشێوه‌یه له ساڵی 1975 كۆتایی به شۆڕشی ئه‌یلول هێنرا. مه‌لا مسته‌فا بارزانی دواجار به هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ساڵی 1979 له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كۆچی دوایی كرد.
ــ جگه له‌م كه‌سایه‌تییه میژووییانه، كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی دیكه‌ش هه‌ن كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه بوون، به‌ڵام شوین و كاریگه‌رییان له مێژووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا دیاره، كه ده‌توانین ئاماژه به‌مانه بكه‌ین:
هامڵتۆن1898-1972:
ئارشیباڵد مێلن هاملتۆن، له 18ی ته‌شرینی دووه‌می 1898 له نیوزله‌ندا له‌دایكبووه و وه‌ك ئه‌ندازیارێكی مه‌ده‌نی، له ئێران و به‌ریتانیا و سه‌نگافوورا و عێراق و كوردستان كاری كردووه. ئه‌ندازیار و بنیاتنه‌ری ڕێگه‌ی هامڵتۆنه له ماوه‌ی 1928-1932 كه له كۆڕێ بۆ حاجی ئۆمه‌ران بووه. ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی به‌ستنه‌وه‌ی كوردستان و عێراق به ده‌ریای قه‌زوین. دواتر ئه‌م ئه‌ندازیاره له ساڵی 1937 كتێبێكی به‌ناونیشانی (ڕێگه‌یه‌ك به‌ناو كوردستان دا) بلاوكرده‌وه. ناوبراو له ساڵی 1972 دا كۆچی دواییكردووه.
http://www.saradistribution.com/roadthroughkurdistan.htm
http://previous.cabinet.gov.krd/a/d.aspx?l=12&s=02010200&r=73&a=36102&s=010000
حوسێن حوزنی موكریانی 1893-1947
ناوی حوسێن كوڕی سه‌ید عه‌بدولله‌تیف كوڕی شێخ ئیسماعیلی كوڕی شێخ له‌تیفی خه‌زانی یه. نازناوی: حوزنی، خدۆك، بێژه‌ن و داماو بووه. له مه‌هاباد له دایك بووه.
یه‌كێكه له ناوه دیاره‌كانی بواری رۆشنبیری و سیاسی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه. كاره‌كانی له بواری زمان و ئه‌ده‌ب و رۆژنامه‌گه‌ری و مێژوودا، خاوه‌نی گرنگییه‌كی زۆرن. له ساڵی 1925تا 1932له رواندز چاپخانه‌ی داناوه و گۆڤاری زاری كرمانجی ده‌ركردووه، كه تیكڕا 24 ژماره‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه.