هەواڵ

بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لە بواری پترۆڵیۆم جیۆساینس

Mohammad

 

لە چوارچێوەی کاری هاوبەشی زانستیی خۆیاندا، دوو توێژەری بەشی پترۆڵیۆم جیۆساینس لە فاکەڵتیی زانست، "مامۆستا محەممەد پیرۆئی و مامۆستا صابر جەهانجو"  توێژینەوەیەکیان بەناونیشانی( High accuracy gravity terrain  (correction by Optimally Selecting Sectors algorithm based on Hammer charts method لە گۆڤاری نێودەوڵەتی( Studia Geophysica et Geodaetica) بڵاوکردەوە، کە خاوەن ئیمپاکت فاکتەری (١.٢٩٣)یە.

درێژەی بابەت: بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لە بواری پترۆڵیۆم جیۆساینس

مامۆستایەکی بەشی زانستە گشتییەکان توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە

Dr.mazn

 

لە نوێترین چالاکی ئەکادیمی خۆیدا، مامۆستای بەشی زانستە گشتییەکانی فاکەڵتی پەروەردە "پ.ی.د مازن شێرزاد عوسمان"، توێژینەوەیەکی بە ناونیشانی (Comparison of the structure, electronic, and optical behaviors of tin-doped CdO alloys and thin films)، لە گۆڤاری زانستی (Journal of Materials Science: Materials in Electronics)بڵاوکردەوە، کە خاوەنی ئیمپاکت فاکتەری (٢.١٩٥)ە.

درێژەی بابەت: مامۆستایەکی بەشی زانستە گشتییەکان توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەچوونی سیمپۆزیەمێکی نێودەوڵەتی لە فاكه‌ڵتیی په‌روه‌رده‌

Sli

 

‎ڕۆژی یەکشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢٦/٤/٢٠٢٠ کاتژمێر٨:٣٠ ی ئێوارە، بە ئامادەبوونی بەڕێزا "د. شێرزاد سەعید" ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ مامۆستایان ‌و قوتابییانی فاکەڵتیی پەروەردە و زانکۆی سۆران، سیمپۆزیەمێکی نێودەوڵەتی بەناونیشانی (جوگرافیای کوردستان لە دیدی ولاتناسان (بوڵدانییەکان)دا) لە لایەن بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی فاکەڵتیی، بە شێوازی ئۆنڵاین ئەنجامدرا.

درێژەی بابەت: بەڕێوەچوونی سیمپۆزیەمێکی نێودەوڵەتی لە فاكه‌ڵتیی په‌روه‌رده‌

جیهان و کوردستان لە دوای کۆرۆنا

Dr.nahro

 

ئێوارەی ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠، فاکەڵتیی یاسا و زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن سیمینارێکی بۆ بەڕێز "د. نەهرۆ زاگرۆس" بە ناونیشانی (جیهانی دوای کۆرۆنا: کوردستان لە ناو هاوکێشە جیهانییەکاندا) سازکرد. لە سیمینارەکەدا،  ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و قوتابییانی زانکۆ ئامادە بوون. بفەرموون لە گەڵ ڤیدیۆی تۆمارکراوی سیمینارەکە و گفتوگۆکانی نێوان توێژەر و ئامادەبووان، لەم لینکەی خوارەوە:

درێژەی بابەت: جیهان و کوردستان لە دوای کۆرۆنا

به‌رز ڕاگرتنی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی لە فاکەڵتی پەروەردە

Sli

 

‎بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی، ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢٢/٤/٢٠٢٠، کاتژمێر ٤:٠٠ی پاش نیوه‌ڕۆ، به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌کی بەرچاو له‌ مامۆستایان و قوتابییانی زانكۆ، به‌شی کوردی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، سیمپۆزیه‌مێکی نێودەوڵەتی بە ڤیدیۆ کۆنفرانس لە ڕێگای پلاتفۆرمی زوومەوە ئەنجامدا.

درێژەی بابەت: به‌رز ڕاگرتنی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی لە فاکەڵتی پەروەردە

پەڕەى 7 لەکۆى 119 پەڕەدا