هەواڵ

به‌ڕێوه‌چوونی وۆركشۆپێك سه‌باره‌ت به‌ بیناسازی سه‌وز و نوێكردنه‌وه‌

Prof. Dr. Ibtisam Kamal

 

رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢١/٤/٢٠٢٠، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو مامۆستا، "پ.د. ئیبتسام كه‌مال" یاریده‌ده‌ری راگری فاكه‌ڵتی بۆ كارووباری زانستی و سه‌رۆكی به‌شی ئه‌ندازیاری شارستانی، به‌ شێوه‌ی ئۆنلاین(له‌ پلاتفۆرمی زووم)، سیمینارێكی سه‌باره‌ت به‌ بیناسازی سه‌وز پێشكه‌شكرد.

درێژەی بابەت: به‌ڕێوه‌چوونی وۆركشۆپێك سه‌باره‌ت به‌ بیناسازی سه‌وز و نوێكردنه‌وه‌

د. جگه‌ر عه‌زیز هه‌ركی: پێشبینی ده‌كرێ له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی ٢٠٢٠ نه‌وت بگاته‌وه‌ ٣٥ دۆلار.

Jgar

 

له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا و كاریگه‌ری دانانی له‌سه‌ر ئابووری دنیا، داشكانی به‌رده‌وامی نرخی نه‌وتیش به‌رده‌وام بوو، تا ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت دابه‌زییه‌ ژێر سفر. له‌ وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكماندا، سه‌باره‌ت به‌ هۆكاره‌كانی ئه‌م دابه‌زینه‌ و كاریگه‌رییه‌كانی و هه‌روه‌ها داهاتووی بازاڕی نه‌وت، "د. جگر عه‌زیز هه‌ركی" پسپۆڕی بواری نه‌وت و گاز، به‌مشێوه‌یه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌:

درێژەی بابەت: د. جگه‌ر عه‌زیز هه‌ركی: پێشبینی ده‌كرێ له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی ٢٠٢٠ نه‌وت بگاته‌وه‌ ٣٥ دۆلار.

شه‌هلا عه‌بدوڵا: جێنده‌ر ده‌ست بۆ شێواندنی سرووشتی هیچكام له‌ ژن و پیاو نابا، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ ئه‌و نایه‌كسانی و ناداده‌په‌روه‌رییه‌ی كه‌ به‌ هۆی جیاكاری ره‌گه‌زی هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ لا ببات.

65236217 578010723017491 4495995048470511616 N

 

ره‌نگه‌ یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، له‌ ناو كایه‌ی رۆشنبیری، كولتووری و ئه‌كادیمی كوردیدا، گفتوگۆیه‌كی زۆری به‌ دوای خۆیدا هێنابێ و كۆمه‌ڵگه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵ كردبێ،  بابه‌تی په‌یوه‌ست به‌ جێنده‌ر و پرسه‌ جێنده‌رییه‌كان بێ. ئه‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ بگوترێ له‌م نێوه‌دا ئه‌وه‌یه‌، كه‌ به‌داخه‌وه‌ زۆربه‌ی جاره‌كان گفتوگۆكان ره‌هه‌ندێكی ئه‌كادیمی به‌خۆیانه‌وه‌ ناگرن و به‌وشێوه‌ی كه‌ پێویسته‌ بابه‌ته‌كه‌ نه‌ك روون ناكه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو ده‌بنه‌ سه‌رچاوه‌ بۆ خراپ لێكگه‌یشتنیش.

درێژەی بابەت: شه‌هلا عه‌بدوڵا: جێنده‌ر ده‌ست بۆ شێواندنی سرووشتی هیچكام له‌ ژن و پیاو نابا، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ ئه‌و...

بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ كاریگه‌ری كۆچی به‌كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر گۆڕانی كۆمه‌ڵگای كۆچ بۆكراو

93771533 626590154864736 1608469959636156416 N

 

مامۆستای به‌شی كۆمه‌ڵناسی فاكه‌ڵتی ئاداب "م. دڵشاد سه‌بری"، له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیدا، بابه‌تی كۆچی به‌ كۆمه‌ڵ و چۆنیه‌تی گۆڕانی كۆمه‌ڵگای كۆچ بۆ كراوی خستووه‌ته‌ به‌رچاو. توێژینه‌وه‌كه‌ی ناوبراو كه‌ به‌ ناونیشانی (How Does Mass Immigration Transform the Destination Societies?)ه‌، له‌ گۆڤاری زانستی (PRIZERN SOCIAL SCIENCE JOURNAL) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

درێژەی بابەت: بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ كاریگه‌ری كۆچی به‌كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر گۆڕانی كۆمه‌ڵگای كۆچ...

بەڕێوەچوونی وۆرکشۆپێک سەبارەت بە کاریگەری کۆرۆنا لەسەر ئابووری جیهانی و ژینگە

Ibtisam

 

رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ۱٦/٤/۲۰۲۰، بە ئامەدەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی فەکەڵتی ئەندازیاری، "پ.د. ئیبتسام کەمال" یاریدەدەری راگر بۆ کارووباری زانستی، وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی (Short-term Impact of COVID-19 on Global Economy and Environment)، بە شێوەی ئۆنلاین و لەسەر پلاتفۆرمی زووم، پێشکەشکرد.

درێژەی بابەت: بەڕێوەچوونی وۆرکشۆپێک سەبارەت بە کاریگەری کۆرۆنا لەسەر ئابووری جیهانی و ژینگە

پەڕەى 8 لەکۆى 119 پەڕەدا