هەواڵ

مامۆستایه‌كى فاكه‌ڵتى ئاداب ده‌بێته‌ هاوكارى گۆڤارێكى زانستى نێوده‌وڵه‌تى

Gailan Rasul

مامۆستاى به‌تواناى فاكه‌ڵتى ئاداب له‌ به‌شى جوگرافیا "گه‌یلان فه‌قێ برایم" دواى نووسینى چه‌ندین توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌ ئاستى نێوده‌وڵه‌تیدا، له‌ لایه‌ن گۆڤارێكى زانستییه‌وه‌ له‌ ئه‌مریكا به‌ ناوى (American Journal of Remote Sensing) وه‌ك ئه‌ندامێكى ده‌سته‌ى پێداچوونه‌وه‌ى گۆڤاره‌كه‌ ده‌ستنیشان ده‌كرێ..

دوو مامۆستاى فاكه‌ڵـتى زانست توێژینه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

 

هه‌ردوو مامۆستاى به‌تواناى به‌شى بایۆلۆجى له‌ فاكه‌ڵـتى زانست "م. سه‌ركه‌وت حه‌مه‌د" و "م. دڵشاد حسێن" له‌ چالاكییه‌كى دیكه‌ى ئه‌كادیمیدا، توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستییان به‌ ناونیشانى (Histological Interfaces of Liver, Kidney and Cerebrum in Male Rats exposed to Fluoxetine) له‌ گۆڤارى زانستى (زانكۆ) بڵاوكرده‌وه‌.

درێژەی بابەت: دوو مامۆستاى فاكه‌ڵـتى زانست توێژینه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

مامۆستایه‌كى به‌شى كوردى فاكه‌ڵتى ئاداب توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستى بڵاوده‌كاته‌وه‌

Dr Halmat Bayz Rasool

له‌ نوێترین كارى ئه‌كادیمى خۆیدا، مامۆستاى به‌تواناى زانكۆى سۆران (د. هه‌ڵمه‌ت بایز ره‌سوڵ) مامۆستاى به‌شى زمانى كوردى له‌ فاكه‌ڵتى ئاداب و به‌رپرسى سه‌نته‌رى هه‌ندرێت بۆ زمان و توێژینه‌وه‌ى كولتوورى، توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستى به‌ ناونیشانى (پرسی خوێندن و پێشكه‌وتنی زمانی نووسینی كوردی: له‌ نموونه‌ی چه‌ند ڕۆنامه‌ و گۆڤارێكی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا) له‌ گۆڤاری نێوده‌وڵه‌تیی به‌ناوبانگ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردی (International Journal of Kurdish Studies ) له‌ به‌رگی (2) له‌ ژماره‌(3)ی دێسه‌مبه‌ری 2016 له‌ وڵاتی توركیا، بڵاوكرده‌وه‌. شایانی باسه‌ ئه‌م گۆڤاره‌، لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌لایه‌ن 10 ده‌زگای جیهانی و توركی ئیندێكس ده‌كرێن و له‌ ژێر هه‌ژماری (ISSN:2149-2751) نێوده‌وڵه‌تی ناسێنراوه‌.. بابه‌ته‌كانی ئه‌م گۆڤاره‌ به‌ زمانی كوردی و دیالێكته‌ جیاوازه‌كانی و ئینگلیزی و توركی بڵاوده‌كرێنه‌وه‌..

درێژەی بابەت: مامۆستایه‌كى به‌شى كوردى فاكه‌ڵتى ئاداب توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستى بڵاوده‌كاته‌وه‌

مامۆستایه‌كى زانكۆى سۆران شه‌ست وپێنجه‌مین توێژینه‌وه‌ى خۆى بڵاوكرده‌وه‌

 

له‌ درێژه‌ى چالاكییه‌ ئه‌كادیمییه‌كانیدا، مامۆستاى به‌تواناى زانكۆى سۆران "م. محه‌ممه‌د سه‌جادى"، توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستى له‌ژێر ناونیشانى (Recent Advances in the Application of Heterogeneous Nanocatalysts for Sonogashira Coupling Reactions ) له‌ گۆڤارى زانستى (Current Organic Chemistry) بڵاوكرده‌وه‌.

درێژەی بابەت: مامۆستایه‌كى زانكۆى سۆران شه‌ست وپێنجه‌مین توێژینه‌وه‌ى خۆى بڵاوكرده‌وه‌

مامۆستایه‌كی فاكه‌ڵتی ئاداب نوێترین توێژینه‌وه‌ی له‌ گۆڤارێكی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوده‌كاته‌

Mohammed Ahmed Ebrahim

 

له‌ نوێترین توێژینه‌وه‌یدا مامۆستاى به‌تواناى زانكۆى سۆران (م. محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د ئیبراهیم گه‌ڵاڵه‌یی) مامۆستا له‌ به‌شی مێژووی فاكه‌ڵتی ئاداب، توێژینه‌وه‌یه‌كى به‌ناونیشانی(کاریگەرى ململانێی فەرمانڕەوایی لە درەنگکەوتنى رێنیسانسی بیری نەتەوەیی لە باشوورى کوردستان ١٨٠٠-١٨٥٠) له‌ گۆڤاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردی (International Journal of Kurdish Studies ) له‌ جڵدی (2) له‌ ژماره‌(3)ی دێسه‌مبه‌ری 2016 له‌ وڵاتی توركیا بڵاوكرده‌وه‌‌. شایانی باسه‌ ئه‌م گۆڤاره،‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌لایه‌ن 10 ده‌زگای به‌ناوبانگی جیهانی و توركی ئیندێكس ده‌كرێن..هه‌روه‌ها له‌ ژێر هه‌ژماری (ISSN:2149-2751) نێوده‌وڵه‌تی ناسێنراوه‌.. ئه‌م گۆڤاره‌ بابه‌ته‌كانی، به‌ زمانی كوردی و دیالێكته‌ جیاوازه‌كانی، هه‌روه‌ها ئینگلیزی و توركی بڵاوده‌كاته‌وه‌.

درێژەی بابەت: مامۆستایه‌كی فاكه‌ڵتی ئاداب نوێترین توێژینه‌وه‌ی له‌ گۆڤارێكی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوده‌كاته‌

پەڕەى 110 لەکۆى 119 پەڕەدا