هەواڵ

کۆبوونەوەی سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ سەرۆکی بەشە زانستییەکان

Sli

 

ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١، بەڕێز پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، لەگەڵ سەرۆکی بەشە زانستییەکانی زانکۆ کۆبوویەوە. لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە بەڕێزان پ. د. سیروان زەند، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و بەڕێز د. ڕزگار سەعید، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان ئامادەی بوون. مەبەست لە کۆبوونەوەکە بەدواداچوون بوو بۆ چۆنیەتیی جێبەجێکردنی ستراتیژی نوێی زانکۆ سەبارەت بە بەسەنتەرکردنی قوتابی لە چالاکییەکان و بەسەنتەرکردنی بەشە زانستییەکان لە پلانە زانستییەکاندا.

درێژەی بابەت: کۆبوونەوەی سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ سەرۆکی بەشە زانستییەکان

گەشتی زانستیی سەرۆکی بەشە زانستییەکانی زانکۆی سۆران بۆ زانکۆی وان

Sliiii

 

لە پێناو ئاڵوگۆڕی زانستی و گەشەپێدانی زیاتری تواناکان و هەروەها زیاتر ئاشنابوون بە بۆلۆنیا پڕۆسێس، سەرۆکایەتیی زانکۆی سۆران گەشتێکی زانستیی بۆ سەرۆکی بەشە زانستییەکان بەرەو زانکۆی یوزونجو ییلی شاری وان، ڕێکخست.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکەمی گەشتەکە، دووشەمە، ڕێککەوتی ١٨/١٠/٢٠٢١، شاندی زانکۆی سۆران بە سەرۆکایەتی بەڕیزان پ. د. سیروان زەند، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و د. ڕزگار یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان گەیشتنە سەرۆکایەتیی زانکۆی وان. لەوێ لەلایەن بەڕیزان پ. د. حەمدوڵا شەڤلی سەرۆکی زانکۆ و پ. د. شەفیک توفەنکچی یارەدەدەری سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە بەڕیوەبەرانی زانکۆکەوە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.

درێژەی بابەت: گەشتی زانستیی سەرۆکی بەشە زانستییەکانی زانکۆی سۆران بۆ زانکۆی وان

توێژەرێکی فاکەڵتیی زانست توێژینەوەیەك بڵاو دەکاتەوە

Jihanjo

 

مامۆستایه‌كی فاكه‌ڵتی زانست، توێژینه‌وه‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن له‌ بواری پێترۆلیۆم جیۆساینس بڵاو ده‌كاته‌وه‌.  له‌ نوێترین به‌رهه‌می زانستی خۆیدا، (م. سابیر جیهان جو) كه‌ له‌ به‌شی پترۆلیۆم جیۆساینس مامۆستایه‌، توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌ گۆڤارێكی نێوده‌وڵه‌تی خاوه‌ن ئیمپاكت فاكته‌ری ( ٢.٩٢ ) بڵاو كرده‌وه‌.

درێژەی بابەت: توێژەرێکی فاکەڵتیی زانست توێژینەوەیەك بڵاو دەکاتەوە

توێژەرێکی فاکەڵتیی زانست توێژینەوەیەك بڵاو دەکاتەوە

Sami

 

مامۆستایه‌كی فاكه‌ڵتی زانست، توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ بواری زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه‌.توێژەری بەتوانا (م. سامی فه‌رمان میرزا)، له‌ بەشی زانستی کۆمپیوتەر، لە فاکەڵتیی زانست، توێژینەوەیەکی له‌ گۆڤاری (ARO-The Scientific Journal of Koya University) بڵاو كرده‌وه‌. گۆڤاره‌كه‌ یه‌كێكه‌ لە گۆڤارە باوەڕپێکراوەكان و لە لیستی  کلاریڤەیەت ئیندێکس کراوە.

درێژەی بابەت: توێژەرێکی فاکەڵتیی زانست توێژینەوەیەك بڵاو دەکاتەوە

سەبارەت بە ئەتەکێت، سیمینارێک بۆ مامۆستایانی زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو

Slie

 

ڕۆژی چوارشەممە، ١٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١، سیمینارێکی فراوان بۆ ئەنجومەنی فاکەڵتییەکانی زانکۆی سۆران و ژمارەیەک لە بەڕێوەرانی یەکە کارگێڕییەکانی زانکۆ بەڕێوەچوو.

درێژەی بابەت: سەبارەت بە ئەتەکێت، سیمینارێک بۆ مامۆستایانی زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو

پەڕەى 12 لەکۆى 182 پەڕەدا