هەواڵ

بەشداری  دوو مامۆستای فاکەڵتی ئەندازیاری لە سیمپۆزیەمێکی نێودەولەتی

Untitled

 

لە درێژەی کارە ئەکادیمییەکانیاندا، دوو مامۆستای فاکەڵتی ئەندازیاری  " پ.د. ئیبتسام کەمال و د. بەدیع عەبدووڵا" رۆژی چوارشەممە تاکوو رۆژی هەێنی کە دەکاتە ڕێکەوتی (٩-٢٠٢١/٤/٧)، لە وڵاتی تورکیا بەشداری  سیمپۆزیەمێکی نێودەولەتییان کرد، کە لە بواری زانست و ئەندازیاری رێکخرابوو.

درێژەی بابەت: بەشداری  دوو مامۆستای فاکەڵتی ئەندازیاری لە سیمپۆزیەمێکی نێودەولەتی

سەنتەری توێژینەوەی زانستیی زانکۆی سۆران و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سۆران و زانکۆکانی کیل و ستراڤینجەر پڕۆژەیەکی هاوبەش رادەگەیەنن

A5SbW7Bg

 

لە نوێترین پڕۆژەی ئەکادیمی خۆیدا، سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی سۆران بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سۆران و زانکۆکانی کیل  و ستراڤینجەر،  پڕۆژەیەک رادەگەیەنێ.

 بەوشێوەیە کە راگەیەندراوە، ئەم پڕۆژەیە بە ئامانجی گەڕان بە دوای شوێنەوارناسی ئابووری دەشتی دێڵزیانە، کە دەشتاییەکی بەپیتە لە دەڤەری سۆران و دەکەوێتە ڕۆژئاوای لێواری سەرەکی زاگرۆس.ئەم پڕۆژەیە تیشک دەخاتەسەر  دیاریکردنی نەریتە ئابوورییەکانی ڕابردوو، کە دەکرێت پەیوەندییان بە دیمەنی سروشتییەوە هەبێت.

درێژەی بابەت: سەنتەری توێژینەوەی زانستیی زانکۆی سۆران و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سۆران و زانکۆکانی کیل و...

لە  بەشی بایۆلۆجی وۆرکشۆپێک دەربارەی شیکردنەوەی ماددە چالاکەکانی  رووەک بەڕێوەچوو

Sli

 

رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێکەوتی ٢٠٢١/٥/٢٦ سەرۆکایەتی بەشی بایۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست،  وۆرکشۆپێکی زانستی یەک ڕۆژه‌ی بە شێوەی ئۆنلاین، بە بەشداری بەشێک لە مامۆستایان و قوتابیان بۆ "د. سەربەست ئەحمەد برادۆستی" بە ناونیشانی(Plant Phytochemical Screening) رێكخست.

درێژەی بابەت: لە  بەشی بایۆلۆجی وۆرکشۆپێک دەربارەی شیکردنەوەی ماددە چالاکەکانی  رووەک بەڕێوەچوو

به‌ڕێوه‌بردنی وۆركشۆپێك له‌ به‌شی وه‌رزش

Sl

 

رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٤/٥/٢٠٢١، بەشی وه‌رزشی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی (البحث العلمي و دورە في الادا‌ء الاكادیمي للتدریسیین) بۆ هەریەک لە بەڕێزان "پ. د. هاشم عدنان الكیلانی" لە زانکۆی ئوردن و  "پ.د. ودیع یاسین محمد خلیل التكریتی" له‌ ئه‌كادیمیای البورك زانستی له‌ دانیمارک،  ڕێکخست.

درێژەی بابەت: به‌ڕێوه‌بردنی وۆركشۆپێك له‌ به‌شی وه‌رزش

تێزێكی دكتۆرا له‌ بواری په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تاوتوێكرا

192208299 223380472650283 8086050330767308980 N

 

ڕۆژی پێنجشەممە ۲۷ی ئایاری ٢٠٢١ کاتژمێر ۱۰ بەیانی، بە شێوەی ئۆنڵاین و بە ئامادەیی و بەشداری تیمێکی پسپۆری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، تاوتوێی تێزی دکتۆرای قوتابی " شۆخان شێرزاد قادر " لە بەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان كرا، كه‌ به‌ ناونیشانی ( Drivers Shaping Turkeyis Foreign Policy Towards The   Middle East 2018 - 2022 ) ئاماده‌كرابوو.

درێژەی بابەت: تێزێكی دكتۆرا له‌ بواری په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تاوتوێكرا

پەڕەى 14 لەکۆى 171 پەڕەدا