هەواڵ

Sli

 

لە دریژەی بەردەوامی کارو چالاکییەکانی فاکەڵتی یاسا و زانسته‌ سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن و، لە هەڵمەتی نیشتیمانی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان، کە  بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوامی هەبوو، ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٥ی١٢ی٢٠١٩، لە خوێندنی بەیانییانی فاکەڵتییه‌كه‌، بە ئامادەبوونی سەرۆکی بەشی یاسا و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایان و قوتابییان، دیبەیتێك بەڕێوەچوو بە ناونیشانی " پێگەی ئافرەت لە کۆمەڵگای کوردەوارییدا "، كه‌ به‌شداره‌كانی بریتی بوون له‌ بەڕێزان" د.محمد خالد ، م.ی.مهدی أمین، م.ی.شهلە صالح"

له‌ به‌شی یه‌كه‌می یەکەمی دیبەیتەکەدا، لە لایەن "م.شهلە" باس لە توندوتیژی سیاسی کراو، وتی، هەر کردەوەیەکی توندوتیژی کە بەرامبەر بە دەروونی ئافرەت دەکرێ ،تووندوتیژییه‌.

Sli

 

ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٣/١٢/٢٠١٩، به‌شی سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فاكه‌ڵتی یاسا و زانست سیاسییه‌كان و به‌رێوه‌بردن، وه‌ك ڕێزگرتن و پێزانینێك بۆ كاره‌كانی له‌ بواری ژینگه‌دا، پێشوازیی كرد له‌ به‌ڕێز "مامۆستا عومه‌ر برادۆستی" هه‌ڵگیرسێنه‌ری "شۆڕشی به‌ڕوو"، كه‌ له‌ دیسه‌مبه‌ری ٢٠١٧ه‌وه‌، شۆڕشه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ و تا ئێستاش به‌ یارمه‌تیی هاوڕێیان و ژینگه‌دۆستانی تر، ده‌یان هه‌زار به‌ڕوو و دره‌ختی تریان چاندووه‌.

Sli

 

ڕۆژانی ۲ و ۳ ی دیسەمبەری ۲۰۱۹، وۆركشۆپێك به‌ هاوبه‌شی له‌ لایه‌ن وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان و پڕۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان، له‌ شاری هه‌ولێر رێكخرا. له‌ وۆركشۆپه‌كه‌دا، كه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كه‌سانی پسپۆڕ و ئه‌كادیمی به‌شدار بوون، تیمێكی زانكۆی سۆرانیش به‌شدار بوون، كه‌ پێكهاتبوو له‌م به‌ڕێزانه‌: "د.هێمن محمد اسماعیل" مامۆستا  لە بەشی جوگرافیا، "د.رزگار سەعید حوسێن" سەرۆكی بەشی بەڕێوەبردنی كار و "م.شەهلە صالح عبداللە" مامۆستا لە بەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.

Sli

 

لە کۆتا ڕۆژی هەڵمەتی نیشتیمانی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ژنان، کە لە فاکەڵتی یاسا و زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن، بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوامی هەبوو، رۆژی سێشەممە ٣ی بەفرانباری ٢٠١٩، لە هۆڵی ئیسماعیل بێشکچی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و قوتابییان، وۆركشۆپێك بە ناونیشان  "فۆڕمەکانی توندووتیژی خێزانی و کاریگەری لەناو کۆمەڵگادا" لە لایەن هەریەکە لە بەڕێزان "د.ماجده‌ علی ، م.ی.گۆڤەند جوتیار ، پ.د.پەخشان صابر ، پ.ی.د.ڕوناك حمید عثمان، بەڕێوەچوو.

Sajadi

 

دوای تێپه‌ڕاندنی رێكاره‌ پێویسته‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی، مامۆستای فاكه‌ڵتی زانست "د. محه‌ممه‌د سه‌جادی"، پله‌ی زانستییه‌كه‌ی له‌ پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ره‌وه‌، به‌رزكرایه‌وه‌ بۆ پڕۆفیسۆر له‌ بواری فایتۆكیمستری.

پەڕەى 143 لەکۆى 240 پەڕەدا