هەواڵ

" مافی چارەی خۆنووسین " لە سیمینارێکدا باسی لێوەکرا

Sli

 

ڕۆژی سێ شەممە ۲۰ی نیسانی ۲۰۲۱ کاتژمێر ۹ی شەو، بەشێوەی ئۆنڵاین و بە ئامادەیی و بەشداری ژمارەیەك لە مامۆستایان و قوتابییان، مامۆستای بەشی یاسای فاکەڵتی یاساو زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن  "د.صانع شریف" سیمینارێکی بە ناونیشانیRight to Self-Determination : Iraqi Kurdistan Region and Kosovo as A Case Study (مافی چارەی خۆنوسین : کەیسی هەرێمی کوردستانی عێراق و کۆسۆفۆ بەنموونە) پێشکەشکرد.

درێژەی بابەت: " مافی چارەی خۆنووسین " لە سیمینارێکدا باسی لێوەکرا

بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی له‌ فاكه‌ڵتی یاسا

176021850 462101491749896 673484538669894510 N

 

لە نوێترین کاری زانستی خۆیدا، "م. هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د" مامۆستای فاكه‌ڵتی یاسا و زانسته‌ سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن، توێژینەویەکی بە ناونیشانی (Analyzing Rebuilding State of Post-2003 Iraq From Frances Fukuyama‌s Concept of State Building) لە گۆڤاری زانکۆی هەڵه‌بجە بڵاوکردەوە‌.

درێژەی بابەت: بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی له‌ فاكه‌ڵتی یاسا

تۆێژەرێکی زانکۆی سۆران بە چاپتەرێک بەشداری لە نووسینی کتێبێک دەکات

Karzan

 

توێژەری بەتوانای بەشی بایۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست "د. کارزان محەمەد خالد" بە  چاپتەرێک بەناونیشانی پەیوەندی نێوان کواڵیتی هەوا و پیسبوونی ئاوەڕۆکانCorrelation between Air Quality and Wastewater Pollution بەشداری کرد لە نووسینی کتێبێک، کە بەناونیشانیAir Quality لەلایەن دەزگای زانستی نێودەوڵەتیی‌ بۆ بڵاوکردنەوەی کارە زانستییەکان لە وڵاتی بەریتانیا IntechOpen بڵاوکراوەتەوە.

درێژەی بابەت: تۆێژەرێکی زانکۆی سۆران بە چاپتەرێک بەشداری لە نووسینی کتێبێک دەکات

دوو مامۆستای بەشی ئەندازیاری شارستانی توێژینەوەیەکی زانستییان بڵاوکردەوە

Ibtisam

 

لە نوێترین کارە زانستییە هاوبەشەکانی خۆیاندا، توێژەران و مامۆستایان بەشی ئەندازیاری شارستانی" پ.د. ابتسام کمال و م. یوسف باس" توێژینەوەیەکی زانستییان بە ناونیشانی: Materials and technologies in road pavements - an overview بڵاوکردەوە.

درێژەی بابەت: دوو مامۆستای بەشی ئەندازیاری شارستانی توێژینەوەیەکی زانستییان بڵاوکردەوە

توێژەرێکی فاکەڵتیی زانست لێکۆڵینەوەیەکی بڵاوکردەوە

Sardar

 

لە نوێترین کاری ئەکادیمی خۆیدا، توێژەری  فاکەڵتیی زانست " پرۆفسیۆر دکتۆر سەردار محیەدین باڵەکی" کە هاوکات ڕاگری فاکەڵتیی زانستە لە زانکۆی سۆران، توێژینەوەیەکی بە ناونیشانی :

Sedimentology of the Baluti Formation (Late Triassic) in the Warte area, northeastern Iraqi Kurdistan  regionلە  گۆڤاری  Geological Journalبڵاو کردەوە، کە گۆڤارێکی زانستی نێودەوڵەتی خاوەن ئیمپاکت فاکتەری ١.٥٩٥ و دەزگای بڵاوکراوەی وایلی بڵاوی دەکاتەوە و لە کلاریڤەت و سکۆپەس ئیندێکسکراوە.

درێژەی بابەت: توێژەرێکی فاکەڵتیی زانست لێکۆڵینەوەیەکی بڵاوکردەوە

پەڕەى 17 لەکۆى 167 پەڕەدا