هەواڵ

بڵاوكردنه‌وه‌ى توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن مامۆستایه‌كى زانكۆى سۆران


paymanمامۆستاى به‌تواناى زانكۆى سۆران "م. په‌یمان" له‌ به‌شى بایۆلۆجى فاكه‌ڵـتى زانست، له‌ دوایین چالاكى ئه‌كادیمى خۆیدا، توێژینه‌وه‌یه‌كى به‌ ناونیشانى (Corrections to the Hawking Tunneling Radiation from MDR) له‌ گۆڤارى زانستى (International Journal of Theoretical Physics) بڵاو كرده‌وه‌.
بۆ بینین و خوێندنه‌وه‌ى لێكۆلینه‌وه‌كه‌، كرته‌ له‌ سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌ن.

بڵاوكردنه‌وه‌ى دوو توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌ لایه‌ن مامۆستایه‌كى زانكۆى سۆران


مامۆستاى به‌توانا زانكۆى سۆران"م. حه‌یات سه‌عید عه‌بدولكه‌ریم" له‌ به‌شى زمانى كوردى فاكه‌ڵـتى ئاداب، له‌ دوایین چالاكى ئه‌كادیمى خۆیدا، دوو توێژینه‌وه‌ى به‌ ناونیشانه‌كانى (هاوسه‌نگى ئه‌ده‌بى به‌ نموونه‌ى شیعرى نالى، ئه‌ده‌ب، حه‌ریق، قانیع، فه‌نایى) و (لیریكییه‌تى ناوه‌رۆك له‌ كۆمه‌ڵه‌ شیعرى (خاك و هه‌لۆ)ى كه‌ریم ده‌شتیدا) له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ گۆڤاره‌ زانستییه‌كانى زانكۆى كۆیه‌ و گۆڤارى زانستى كوردستان بۆ زانسته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بڵاوكرده‌وه‌.

دوو مامۆستای زانكۆی سۆران توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌ گۆڤارێكی زانستی نێوده‌وڵه‌تی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌


Hemn Mahmod and Dr Azadدوو مامۆستای به‌توانای زانكۆی سۆران له‌ به‌شی جوگرافیای فاكه‌ڵتی ئاداب به‌ ناوه‌كانی "هێمن مه‌حموود بایه‌زیدپوور" و"د. ئازاد هیدایه‌ت" له‌ دوایین چالاكی ئه‌كادیمی خۆیاندا، توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیان له‌ ژێر ناونیشانی "Analysis and Sustainable Tourism Development Planning in
the Kurdistan Province" له‌ گۆڤاری زانستی (International Academic Journal of Humanities) به‌ ئیمپاكت فاكته‌ری (4.06)، بڵاو كرده‌وه‌.

بۆ بینین و خوێندنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌، كلیك له‌ سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌.

مامۆستایه‌كی زانكۆی سۆران توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌ گۆڤارێكی زانستی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوده‌كاته‌وه‌

Mohammed Saadatian


مامۆستای به‌توانای زانكۆی سۆران له‌ فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ "محه‌ممه‌د سه‌عاده‌تیان" له‌ دوایین چالاكی ئه‌كادیمی خۆیدا، توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌ ژێر ناونیشانی "DRYING PROCESS AF-
FECTS BIOACTIVE COMPOUNDS IN HAWTHORN SPECIES" له‌ گۆڤاری زانستی (Acta Scientiarum Polonorum Hortorum Cultus)، بڵاو كرده‌وه‌.

پێنج مامۆستای زانکۆی سۆران، بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی دەکەن

Intl Conference

 

 لە رۆژانی ٢٢-٢٣ی ئایاری ٢٠١٦ پێنج مامۆستای زانکۆی سۆران، بە چوار توێژینەوەی زانستی بەشداریان لە یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی حاجی قادری کۆیی(١٨١٦-٢٠١٦) لە زانکۆی کۆیە کرد، کە ناونیشانی توێژینەوەکان بەم شێوه‌یه‌ بوون:

درێژەی بابەت: پێنج مامۆستای زانکۆی سۆران، بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی دەکەن

پەڕەى 168 لەکۆى 171 پەڕەدا