هەواڵ

مامۆستایه‌كی فاكه‌ڵتی زانست دوو توێژینه‌وه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌

Rezgar

 

له‌ نوێترین كاری ئه‌كادیمی خۆیدا، "د. رزگار عه‌بدولكه‌ریم" مامۆستای  به‌شی په‌ترۆڵیۆم جیۆسایه‌نس له‌ فاكه‌ڵتی زانست، دوو توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌م ناونیشانانه‌ی خواره‌وه‌ بڵاوكردنه‌وه‌:

١ــ توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌ ناونیشانی (ڕوانگە ئەستێرەناسییەکەی گوندی گڕاو) له‌  گۆڤـاری کوردسـتانیی بـۆ لێکۆڵینـەوەی سـتراتیجی، بڵاوكرده‌وه‌.

درێژەی بابەت: مامۆستایه‌كی فاكه‌ڵتی زانست دوو توێژینه‌وه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌

مامۆستایه‌كی زانكۆی سۆران توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

196322190 210444577458887 5540308783659514927 N

 

له‌ درێژه‌ی كاره‌ ئه‌كادیمییه‌كانی خۆیدا، "م. عه‌بدولسه‌مه‌د محه‌ممه‌د سه‌عید" مامۆستای زانكۆی سۆران له‌ سه‌نته‌ری هه‌ندرێن بۆ زمان و توێژینه‌وه‌ی كولتووری، توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ ناونیشانی (بینائی مه‌به‌ستگه‌رایی، پێناسه‌ و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی و سووده‌كانی ـ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌ڵگه‌دارییه‌) له‌ گۆڤاری زانستی زانكۆ بڵاوكرده‌وه‌.

درێژەی بابەت: مامۆستایه‌كی زانكۆی سۆران توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

ماستەرنامەیەک لە بواری مێژوودا تاوتوێکرا

Sli

 

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲-٦-۲۰۲۱،  لەژێر ناونیشانی (پەیوەندیە سیاسی و سەربازییەکانی کورد و خواڕەزمیەکان ٥۹۰-٦۲۸ک/۱۱۹٥-۱۲۳۱ز)، کە ماستەرنامەی توێژەر (سعدالدین سلێمان شوان) بوو  لە بەشی مێژووی فاکەڵتی ئاداب، بە ئامادەبوونی لیژنەی گفتوگۆ تاوتوێکرا.

درێژەی بابەت: ماستەرنامەیەک لە بواری مێژوودا تاوتوێکرا

دوو توێژەری  فاکەڵتی زانست  توێژینه‌وه‌یەکی هاوبەش بڵاودەکەنەوە

Shoresh

 

 لە کارێكی زانستی هاوبه‌شدا، توێژەرانی  فاکەڵتیی زانست  "م. شۆڕش مستەفا" یاریدەدەری راگری فاکەڵتیی زانست بۆ کارووباری قوتابییان و کارگێڕی و "د. محه‌ممه‌د پیرۆئی" سەرۆکی بەشی پترۆلیۆم جیۆساینس لە فاکەڵتیی زانست، توێژینه‌وه‌یەکیان بە ناونیشانی (Newly discovered gossanite-like and sulfide ore bodies associated with microbial activity in the Zagros ophiolites from the Rayat area of NE Iraq) لە گۆڤاری نێودەوڵەتیی (Ore Geology Reviews)کە خاوەن ئیمپاکت فاکتەری ٣.٨٦٨ ه‌ و لەلایەن دەزگای بڵاوکەرەوەی ELSEVIER بڵاودەکرێتەوە، بڵاوكرده‌وه‌.

درێژەی بابەت: دوو توێژەری  فاکەڵتی زانست  توێژینه‌وه‌یەکی هاوبەش بڵاودەکەنەوە

بەشداری  دوو مامۆستای فاکەڵتی ئەندازیاری لە سیمپۆزیەمێکی نێودەولەتی

Untitled

 

لە درێژەی کارە ئەکادیمییەکانیاندا، دوو مامۆستای فاکەڵتی ئەندازیاری  " پ.د. ئیبتسام کەمال و د. بەدیع عەبدووڵا" رۆژی چوارشەممە تاکوو رۆژی هەێنی کە دەکاتە ڕێکەوتی (٩-٢٠٢١/٤/٧)، لە وڵاتی تورکیا بەشداری  سیمپۆزیەمێکی نێودەولەتییان کرد، کە لە بواری زانست و ئەندازیاری رێکخرابوو.

درێژەی بابەت: بەشداری  دوو مامۆستای فاکەڵتی ئەندازیاری لە سیمپۆزیەمێکی نێودەولەتی

پەڕەى 18 لەکۆى 176 پەڕەدا