هەواڵ

چه‌ند مامۆستایه‌كى زانكۆى سۆران توێژینه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

 

گرنگىدان به‌ توێژینه‌وه‌ى زانستى یه‌كێكه‌ له‌ كاره‌ هه‌ره‌ له‌پێشینه‌كانى زانكۆى سۆران و توێژه‌رانى زانكۆ. هه‌ربۆیه‌ له‌ ماوه‌یه‌كى كه‌مدا لیكۆڵه‌رانى به‌تواناى زانكۆى سۆران توانیویانه‌ نموونه‌یه‌كى زیندوو و چالاك له‌ زانكۆكه‌مان بخه‌نه‌ به‌رچاو.

درێژەی بابەت: چه‌ند مامۆستایه‌كى زانكۆى سۆران توێژینه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

دوو مامۆستاى زانكۆى سۆران پله‌ى زانستییان به‌رزكرایه‌وه‌

 

له‌ فه‌رمانێكى زانكۆییدا، كه‌ تۆمارێكى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى راگه‌یاندنى زانكۆى سۆران نێڕدراوه‌، هه‌ردوو مامۆستاى زانكۆى سۆران له‌ فاكه‌ڵـتى ئاداب، به‌شى زمانى ئینگلیزى "م. چیایى خورشید فه‌قێ" و "م. كوردستان ره‌فیق مه‌حیه‌دین"، دواى ئه‌وه‌ى كۆى پێداویستییه‌كانى به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى زانستییان جێبه‌جێ كرد، پله‌كه‌یان له‌ مامۆستاى یاریده‌ده‌ره‌وه‌ به‌رز كرایه‌وه‌ بۆ مامۆستا. هیواى سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامى زیاتریان بۆ به‌ئاوات ده‌خوازین.

مامۆستایه‌كى زانكۆى سۆران توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستى بڵاو ده‌كاته‌وه‌

Balqis Haji Rasool

مامۆستاى به‌تواناى زانكۆى سۆران له‌ به‌شى بایۆلۆجى فاكه‌ڵتى زانست، "م. به‌ڵقیس حاجى ره‌سووڵ" له‌ دوواین چالاكى ئه‌كادیمى خۆیدا، توێژینه‌ویه‌كى به‌ناونیشانى (THIRTY TWO ALGAE NEW RECORDS REPORTED IN PONDS AT
GWER SUB-DISTRICT, ERBIL -KURDISTAN REGION, IRAQ) بڵاوكرده‌وه‌.

بۆ خوێندنه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كه‌، كرته‌ له‌ سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌.

به‌شدارى مامۆستایه‌كى زانكۆى سۆران له‌ كۆرسێكى نێوده‌وڵه‌تى له‌ وڵاتى كۆریا

 

ماۆستاى به‌تواناى زانكۆى سۆران "م. هیمداد فه‌یسه‌ڵ" له‌ فاكه‌ڵـتى یاسا، دواى ئه‌وه‌ى به‌ سه‌رنجدان له‌ توانا و لێهاتوویی له‌ بواره‌كه‌ى خۆیدا، له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، هه‌ڵبژێردرا، به‌ مه‌به‌ستى به‌شدارى كردن له‌ كۆرسێكى نێوده‌وڵه‌تى ره‌وانه‌ى كۆریاى باشور كرا. ئه‌م كۆرسه‌ كه‌ ماوه‌ى حه‌فتاو پێنج رۆژى خایاند، له‌ ژێر ناونیشانى(course development and Training of Trainers) به‌ڕێوه‌چوو و له‌ كۆتاییدا ئاماده‌بووان بڕوانامه‌ى به‌شداربوونیان له‌ لایه‌ن لایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانى كۆرسه‌كه‌وه‌ پێ به‌خشرا.

شایه‌نى ئاماژه‌ پێدانه‌، كه‌ ئه‌م كۆرسه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌ له‌م دامه‌زراوانه‌ى خواره‌وه‌ به‌ هاوكارى وه‌زاره‌تى پلاندانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێوه‌ چوو:
1-Korea Institute for Development Strategy.
2- Konkuk University.
3- Korea International Cooperation Agency.

 

مامۆستایه‌كى زانكۆى سۆران بڕوانامه‌یه‌كى باوه‌ڕپێكراوى جیهانى وه‌رده‌گرێت

 

Karwan Kakabraمامۆستاى به‌تواناى زانكۆى سۆران له‌ به‌شى ده‌روونزانى فاكه‌ڵتى ئاداب "م. كاروان كاكه‌برا كاكه‌مه‌د" دواى پێداچوونه‌وه‌ به‌ چه‌ندین توێژینه‌وه‌ بۆ گۆڤارێكى زانستى ئاستبه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى و نیشاندانى توانایه‌كى به‌رزى ئه‌كادیمى، دواجار بڕوانامه‌ى پێداچوونه‌وه‌ى له‌ لایه‌ن ئه‌و گۆڤاره‌وه‌ پێ به‌خشرا.
شایانى باسه‌ كه‌ گۆڤارى (International Journal of Educational Development) یه‌كێكه‌ له‌ گۆڤاره‌ زانستییه‌ به‌ناوبانگه‌كانى جیهان له‌ بوارى په‌روه‌رده‌دا.

Karwan Kakabra Certificate

پەڕەى 171 لەکۆى 176 پەڕەدا