هەواڵ

Sajadi

 

له‌ نوێترین كاری ئه‌كادیمی خۆیدا، مامۆستای فاكه‌ڵتی زانست "د. محه‌ممه‌د سه‌جادی" به‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی به‌ ناونیشانی (Functionalized‐Graphene and Graphene Oxide: Fabrication and Application in Catalysis) به‌شداری له‌ نووسینی كتێبێك ده‌كات، كه‌ له‌ژێر ناونیشانی (Photoenergy and Thin Film Materials)، بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

DSCN8475

 

ئەمڕۆ رێککەوتی ٢٢/٤/٢٠١٩ بەئامادەبوونی بەڕێز پرۆفیسیۆر دکتۆر سەردار محیەدین بالەکی راگری فاکەڵتیی زانست و مامۆستا شۆرش مستەفا یاریدەدەری راگری فاکەڵتیی بۆ کاروباری کارگێڕی و قوتابیان و دکتۆر ئەیاد نوری یاریدەدەری راگری فاکەڵتی بۆ کاروباری زانستی و گشت سەرۆک بەشەکان و قوتابیانی فاکەڵتیی زانست  یەکەمین پێشانگای زانستی بایۆلۆجی بۆ قوتابیانی گشت قۆناغەکانی بەشی بایۆلۆجی کرایەوە.

Sli

 

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢١/٤/٢٠١٩، بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی (هونەرەکانی دوان)، بە بەشداری هەریەک لە بەڕێزان "م. مهدی امین ستونی" بە بابەتی ( چۆن دەتوانی ببیت بە دوانەرێکی سەرکەوتوو ) و "م.ی سه‌رباز مجید خۆشناو" بە بابەتی (تایبەتمەندییەکانی دواندوو)، رێكخست.

Sli

 

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێکەوتی ٢١/٤/٢٠١٩، بە ئامادەبوونی بەڕێزان "پڕۆفیسیۆر د. سەردار محیەدین باڵەکی" راگری فاکەڵتیی زانست، یاریدەدەرانی راگر، مامۆستایان، قوتابییان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو میوان، پێنجەمین کۆنفڕاسی قوتابی زانکۆی سۆران، لە هۆڵی کۆنفڕاسەکانی فاکەڵتیی بەڕێوەچوو.

پەڕەى 174 لەکۆى 240 پەڕەدا