هەواڵ

بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن مامۆستایه‌كی فاكه‌ڵتی زانست

 S Mohammed Sajadi

مامۆستای به‌توانای فاكه‌ڵتی زانست "م. محه‌ممه‌د سه‌جادی" له‌ نوێترین كاری لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆیدا، توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ ناونیشانی (An Introduction to Green Nanotechnology ) له‌ ده‌زگای (Elsevier publishing company) كه‌ خاوه‌ن ئیمپاكت فاكته‌ری به‌رزه‌، بڵاوكرده‌وه‌.
شایه‌نی باسه‌ ئه‌مه‌ شه‌ست و چواره‌مین توێژینه‌وه‌ی ناوبراوه‌.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ كرته‌ له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌:

بڵاوكردنه‌وه‌ى توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن مامۆستایه‌كى فاكه‌ڵتى زانست

 Karzan Mohammed Khalid

مامۆستاى به‌تواناى زانكۆى سۆران له‌ به‌شى بایۆلۆجى فاكه‌ڵـتى زانست "م. كارزان محه‌ممه‌د خالید"، له‌ نوێترین كارى ئه‌كادیمى خۆیدا، توێژینه‌وه‌یه‌كى به‌ناونیشانى (Inhibitory Action of Aqueous Extract of
Anethum graveolens on Staphylococcus
aureus )له‌ گۆڤارى زانستى (International Journal of Scientific & Engineering Research) بڵاوكرده‌وه‌.
بۆ خوێندنه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كه‌، كرته‌ له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌:

مامۆستایه‌كى زانكۆى سۆران ده‌بێته‌ ئه‌ندامى تیمى نێوده‌وڵه‌تى پێداچوونه‌وه‌ى گۆڤارێكى زانستى نێوده‌وڵه‌تى

 

Dr Ebtisam Kamal

دواى نووسین و ئه‌نجامدانى چه‌ندین توێژینه‌وه‌ى به‌پێز له‌ گۆڤاره‌ زانستییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و نیشاندانى توانا و تایبه‌تمه‌ندى به‌رزى ئه‌كادیمى، مامۆستاى به‌تواناى زانكۆى سۆران "پڕۆفیسۆر د. ئیبتسام كه‌مال" له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گۆڤارى زانستى (Journal of Chemical Engineering and Industrial Biotechnology (JCEIB) وه‌ك ئه‌ندانى تیمى نێوده‌وڵه‌تى پێداچوونه‌وه‌ى گۆڤاره‌كه‌ ده‌ستنیشان ده‌كرێ.
شایه‌نى باسه‌ ئه‌م گۆڤاره‌ زانستییه‌ له‌ وڵاتى مالیزیا ده‌رده‌چێت و وا بڕیاره‌ به‌رگى یه‌كه‌مى له‌ مانگى ئازارى 2017 دا ده‌رچێت.

دوو مامۆستاى فاكه‌ڵتى ئاداب توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستى بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

 

Gailan Rasul

Hasan Hamad Research

هه‌ردوو مامۆستاى به‌تواناى به‌شى جوگرافیاى فاكه‌ڵتى ئاداب "م. حه‌سه‌ن محه‌ممه‌د حه‌مید" و "م. گه‌یلان ره‌سوڵ فه‌قێ برایم" له‌ تازه‌ترین چالاكى ئه‌كادیمى خۆیاندا، توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستیان به‌ ناونیشانى (كاریگەری گەشەی
شارستانی لەسەر ئاستی ئاوی ژێر زەوی بە بەكارهێنانی هەستكردن لە دوورەوە (شاری هەولێر، هەرێمی كوردستانی عێراق بە نموونە)) 

له‌ گۆڤارى زانستى زانكۆى راپه‌ڕین بڵاوكرده‌وه‌.

توێژینه‌وه‌ى دوو مامۆستای زانكۆى سۆران له‌ كتێبخانه‌ى ئه‌لیكترۆنى زانكۆى هارڤاردى ئه‌مریكا تۆمار ده‌كرێ

 

دواى ئه‌وه‌ى دوو مامۆستاى به‌تواناى زانكۆى سۆران به‌ ناوه‌كانى "م. سابیر جه‌هانجوى" و "م. نیعمه‌توڵا محه‌ممه‌د"له‌ به‌شى په‌ترۆلیۆم جیۆسایه‌نسى فاكه‌ڵتى زانست، توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستى به‌ ناونیشانى (A faster method to reconstruct seismic data using anti-leakage Fourier transform) له‌ گۆڤارى زانستى (Journal of Geophysics and Engineering) بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، له‌ به‌ر گرنگى و به‌ها زانستییه‌كه‌ى، وه‌ك بابه‌تێكى گرینگ و باوه‌ڕپێكراو، له‌ كتێبخانه‌ى ئه‌لیكترۆنى زانكۆى هارڤاردیش كه‌ له‌ یه‌كه‌مین زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانى دنیایه‌، تۆمار ده‌كرێ.
لینکی توێژینەوەکە لە کتێبخانەی زانکۆی هارڤارد

پەڕەى 175 لەکۆى 182 پەڕەدا