نووسینی: عەبدولڕەحمان جەلال عثمان
ئەگەر کەسێک لە ناو کتێبە مێژووییەکاندا بگەڕێ لە کتێبخانەیەکدا، ئەوا بۆی دەردەکەوێت کە بەشێکی هەرەزۆری مێژووی مرۆڤایەتی باس لە جەنگە تێکدەرەکان و دوژمنایەتی نێوان مرۆڤەکان دەکات. ئەمەش پێمان دەڵێت کە مرۆڤ زۆر تووشی ڤایرۆسی جەنگ دەبێت و سیستەمیێکی بەرگری لاوازی هەیە دژی ئەم ڤایرۆسە. ئێستا ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە کە چۆن سوود لە هەڵەکانی ڕابردوو وەربگرین.
ماستەرنامە:
ئەم ماستەرنامەیە پێشانمان دەدات کە چۆن "ویڵفرێد ئۆین" لە دیدێکی مرۆڤایەتییەوە وەڵامی ئەم دۆخە هەستیارە دهداتهوه، کە لە ئەنجامی جەنگی جیهانی یەکەمەوە درووست ببوو. لە پۆختەی نامەی ماستەرەکەیدا، مامۆستا عەبدولڕەحمان ئاواتەخوازە کە "ئەزموونی ئەم کەسانەی تووشی کاریگەرییە خراپەکانی جەنگ بوون لە سەرەتای سەدەی بیستەم، بتوانێت سوودمەندبێت بۆمان تاوەکو نەوەی نوێی ناوچەکەمان بپارێزین."
بەشی یەکەمی نامەکە دەربارەی بیرە سەرەکییەکانی نامەکەیە کە بریتین لە: باوەڕی مرۆڤ (لە سەرەتاوە تا ئێستا) و جەنگ. پاشان باسی باسی پێوەندی نێوان "جەنگ" و "شیعر" دەکات.
بەشی دووەم باسی هەندێک نموونەی شیعرەکانی "ئۆین" دەکات دەربارەی ڕای مرۆڤەکان لەسەر جەنگ. بۆ ئەوەی نامەکەی درێژ نهبێتهوه، مامۆستا عەبدولڕەحمان تەنیا شیعرە کورتەکانی هەڵبژاردووە. پاشان نامەکە باسی کاریگەرییەکانی جەنگ دەکات. کۆتایی بەشەکەش باسی خراپی بارودۆخی سەربازەکان و بەکارهێنانی گازی ژەهراوی دەکات.
بەشی سێیەم سهرنج چڕدەکاتەوه سەر ئەو شیعرانەی، کە بە شێوەیەکی سەرەکی باسی "پاشماوەکانی جەنگ" دەکەن. هەر لەم بەشەدا باسی کاریگەری جەنگ لەسەر سەربازەکان و کەسانی مەدەنی کراوە.
بەشی چوارەم گرنگی شیعرەکانی "ئۆین" و بەزەیی ئەو بۆ مرۆڤایەتی و ڕاستگۆیی ئەو پێشان دەدات. ئەم سێ شتە چەندین شوێنکەوتووی بۆ ئەو بەجێهێشتن.
کاتێک کە "ویڵفرێد ئۆین" گەنج بوو، بە زۆری ڕاکێشرایە ناو خزمەتی سەربازی. ئەو ووتی کە بەزەیی بە شیعردا دێتەوە، چونکە بە قسەی ئەو، جەنگ شیعری ناجێگیر کردووە. هەروەها دانی بەوەنا، کە لە کاتی جەنگدا مرۆڤەکان بە نامرۆڤانە هەڵسوکەوت دەکەن. "ئۆین" هەموو هەوڵێکی خۆی خستەگەڕ تاوەکو هەستی مرۆڤەکان دژی جەنگ بجولێنێت. هەرچەند ئەو تاکە شاعیر نەبوو کە لەسەر شەڕ بنووسێت بەڵام ئەو لە هەموویان پێشەنگترە.
شیعرە كانی تایبهت به جهنگ له لای" ئۆین" دەربارەی دوو بابەتی سەرەکین، کە بریتیین لە: کارەساتەکانی جەنگ و چۆنیەتی کۆتاییهێنان یان کەمکردنەوەی کاریگەری جەنگ. لەبەرئەوەی کە "ئۆین" ئەزموونی جەنگی هەبووه، توانای ئەوەی هەبووه کە بەشێوەیەکی ڕیالیستی باسی برینە دەروونییەکانی کەسانی تر بکات. یەک هەفتە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، "ئۆین" کوژرا. تەنیا باسی ئازارەکانی ئەو سەربازانە دەکات کە لەگەڵیدا دەجەنگان. ئەو باسی ئازارەکانی خەڵکی نەکرد چونکە پاشماوەی جەنگی نەدیت. بەڵام هەر کەسێک ئازاری سەربازەکان ببینێت، ئەوا دەتوانێت بەباشی تەخمینی ئازاری خەڵکەکەش بکات.
شیعرەکانی "ئۆین" بەڵگەی ئەوەن کە شیعر دەتوانێت ببێتە هۆی ڕوودانی شتەکان و بەدڵنیاییەوە شیعرە کاریگەرەکان، دەتوانن شێوازی وەرگرتنی فکرەکان لەلایەن خەڵکەوە بگۆڕن.
لە کۆتایی نامەکەیدا، مامۆستا عەبدولڕەحمان داوا لە مرۆڤە بیرمەندەكان دەکات، کە کەمپین دژی ئەو حکومەتانە ئەنجام بدەن کە پێشبڕکێی دروستکردنی و بەدەستهێنانی چەکە وێرانكهرهكان دەکەن. هەروەها داوایان لێ دەکات کە زۆرترین لایەنگر کۆبکەنەوە تاوەکو کەیسەکە ببەنەوە. ناوبراو دەڵێت: "دەبێت چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگا وەک کەسانی ئەدەبی و زاناکان و رێكخراوه مەدەنییەکان و کەسانی وەرزشی و هتد بەژداری لەم کارە شکۆمەندەدا بکەن. هەروەها پێشنیاری ئەوە دەکات کە شیعرە جەنگیەکان بخرێنە ناو مەنهەجی خوێندنەوە لە قوتابخانەکان تاوەکو نهوهی نوێ لە ڕاستی جەنگ ئاگاداربکرێتەوە.
پرۆفایل:
• مامۆستا عەبدولڕەحمان جەلال عۆسمان بەکالۆریۆسەکەی لە ساڵی 1994 دا لە بەشی ئینگلیزی/کۆڵێژی زمان/زانکۆی سەڵاحەدینی تەواو کردووە.
• ماستەرەکەشی لە ساڵی 2011 لە هەمان شوێن بەدەستهێناوە.
• ئێشتا وانەی "شیعر" دەڵێتەوە لە بەشی ئینگلیزی/فاکەڵتی ئاداب/زانکۆی سۆران.
*بۆ پێوەندی گرتن بە نووسەرەوە:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.ئامادەکردنی: کاروان ئۆزکورت