لە رۆژانی ٢٢-٢٣ی ئایاری ٢٠١٦ پێنج مامۆستای زانکۆی سۆران، بە چوار توێژینەوەی زانستی بەشداریان لە یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی حاجی قادری کۆیی(١٨١٦-٢٠١٦) لە زانکۆی کۆیە کرد، کە ناونیشانی توێژینەوەکان بەم شێوهیه بوون:
توێژینەوەی یەکەم: پ.ی.د. پەخشان سابیر حەمەد و م.ی. کوردستان عەبدولوەهاب: دەرکەوتەکانی خود لە شیعرەکانی حاجی قادری کۆییدا.
توێژینەوەی دووەم: پ.ی.د. یادگار ڕەسوڵ باڵەکی: کاریگەری شیعرە بڵاوکراوەکانی حاجی قادری کۆیی لە(١٨٩٨-١٩٢٥) لەسەر نوێبوونەوەی شیعری کوردی.
توێژینەوەی سێیەم: د. هەژار ئەحمەد عەبدولغەفور: بنەماکانی دیسکۆرسی ئایدۆلۆژیی حاجی قادری کۆیی.
توێژینەوەی چوارەم: م.ی. محەممەد ئەحمەد ئیبراهیم گەڵاڵەیی: حاجی قادری کۆیی رێنیسانسی بیری نەتەوەیی کورد.
لە کۆتایی یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی حاجی قادری کۆیی، بڕوانامەی بەشداربوون لە کۆنفرانس و سوپاس و پێزانین لەلایەن سەرۆکی زانکۆی کۆیە، ئاڕاستەی توێژەرانی زانکۆی سۆران کرا..
شایهنی باسه كه توێژهرانی زانكۆی سۆران بێجگه له توێژهرانی خانهخوێ، زۆرترین رێژهی توێژینهوهیان پێشكهش به كۆنفرانسهكه كردبوو.