گرنگىدان به توێژینه‌وه‌ى زانستى یه‌كێكه له كاره هه‌ره له‌پێشینه‌كانى زانكۆى سۆران و توێژه‌رانى زانكۆ. هه‌ربۆیه له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا لیكۆڵهرانى به‌تواناى زانكۆى سۆران توانیویانه نموونه‌یه‌كى زیندوو و چالاك له زانكۆكه‌مان بخه‌نه به‌رچاو.
له نوێترین كارى زانستیاندا، چه‌ند مامۆستایه‌كى به‌تواناى زانكۆى سۆران له به‌شى جوگرافیاى فاكه‌ڵـتى ئاداب، به ناوه‌كانى (م. گه‌یلان ره‌سووڵ، م. هیدایه‌ت هاشمى، م. حه‌سه‌ن محه‌ممه‌د، د. شێروان شه‌ریف)، توێژینه‌وه‌یه‌كیان به ناونیشانى (Urban Growth Prediction Using Cellular Automata Markov: A
Case Study Using Sulaimaniya City in the Kurdistan Region of
North Iraq ) له گۆڤارێكى زانستى له ئه‌مریكا به ناوى(Research on Humanities and Social Sciences ) بڵاوكرده‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ى گۆڤاره‌كه، كرته له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه:
![]() |