له نوێترین توێژینه‌وه‌یدا مامۆستاى به‌تواناى زانكۆى سۆران (م. محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د ئیبراهیم گه‌ڵاڵه‌یی) مامۆستا له به‌شی مێژووی فاكه‌ڵتی ئاداب، توێژینه‌وه‌یه‌كى به‌ناونیشانی(کاریگەرى ململانێی فەرمانڕەوایی لە درەنگکەوتنى رێنیسانسی بیری نەتەوەیی لە باشوورى کوردستان ١٨٠٠-١٨٥٠) له گۆڤاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردی (International Journal of Kurdish Studies ) له جڵدی (2) له ژماره(3)ی دێسه‌مبه‌ری 2016 له وڵاتی توركیا بڵاوكرده‌وه. شایانی باسه ئه‌م گۆڤاره، لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌لایه‌ن 10 ده‌زگای به‌ناوبانگی جیهانی و توركی ئیندێكس ده‌كرێن..هه‌روه‌ها له ژێر هه‌ژماری (ISSN:2149-2751) نێوده‌وڵه‌تی ناسێنراوه.. ئه‌م گۆڤاره بابه‌ته‌كانی، به زمانی كوردی و دیالێكته جیاوازه‌كانی، هه‌روه‌ها ئینگلیزی و توركی بڵاوده‌كاته‌وه.
بۆ زانیاری ده‌رباره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوبراو بڕوانه ئه‌م لینكه.