له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی قه‌ڵادزێ له زانكۆی راپه‌ڕین، سێیه‌مین كۆنفرانسی زانستی خۆی له‌ژێر ناونیشانی (كاریگه‌ری زمان و ئه‌ده‌ب له سه‌ر بنیادی هزری و درێژه‌پێدانی زانستی) به‌ڕێوه برد. له‌م كۆنفرانسه‌دا، كه چه‌ندین توێژه‌ر له سه‌رتاسه‌ری كوردستان ئاماده‌ی بوون، سێ توێژه‌ر و مامۆستای به‌توانای زانكۆی سۆرانیش تێیدا به‌شدار بوون و توێژینه‌وه‌كانیان پێشكه‌شكرد، كه بریتی بوون له به‌ڕێزان:
1ــ پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. ئه‌میر ره‌فیق عه‌وڵا، له به‌شی زمانی عه‌ره‌بی فاكه‌ڵـتی ئاداب.(اثر الوظائف النحویة للاسماء فی دلالة تراكیب سورة الصف)
2ــ د. هه‌ڵمه‌ت بایز ره‌سوڵ، له به‌شی زمانی كوردی فاكه‌ڵـتی ئاداب و به‌رپرسی سه‌نته‌ری هه‌ندرێن.(هاندانی خوێندن و خوێنده‌واری وه‌ك ئه‌ركی شیعری له رۆژنامه‌ی كوردستانی سه‌رده‌می كۆماری مه‌هاباد)
3ــ د. دلێر سادق كانه‌بی، له به‌شی زمانی كوردی فاكه‌ڵـتی ئاداب.(ناوبڕی ڤاوڵ له زمانی كوردیدا، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فۆنۆلۆژیه).