رێکەوتی ١٤/١١/٢٠١٧ لەسەر بانگهێشتی فەرمی رێکخراوی ئایرێکسی ئەمریکی لە وڵاتی ئوردن، به‌ڕێز بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدانی کار له‌ زانكۆی سۆران "م. سیاکۆ سڵێمان شێخۆ"، بەشداری  پانێلێکی یەک رۆژەی كرد.

ئه‌م پانێله‌ كه‌ بۆ قسەکردن لەسەر بۆشایی بازاری کار و بەهرەو توانای گه‌نجان، كه‌ بۆ بازاڕی كاری له‌ عێراق به‌ گشتی و كوردستان به‌ تایبه‌تی پێویستن، رێكخرابوو و، به‌ به‌شداری زیاتر له‌ سی كه‌س له‌ سه‌رۆكی رێكخراوه‌كان و نوێنه‌ری وڵاتی ئوردن و نوێنه‌ری قونسولگه‌رییه‌كان و  ستافی رێكخراوی ئایرێكس به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كاری زانكۆی سۆران، به‌ وردی سه‌رنج و تێبینییه‌كانی خۆی خستنه‌ڕوو، كه‌ له‌گه‌ل پێشوازی گه‌رمی ئاماده‌بووان به‌ره‌وڕوو بوو.

شایانی باسه‌ سەنتەری گەشەپیدانی كاری زانکۆی سۆران، تاکە سەنتەری بەشداربوو بوو لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان، كه‌ وەک نموونەیەکی سەرکەووتوی سەنتەرەکان لە ماوەیەکی کورتدا، توانیویەتی دەستکەوتی گەورەو چالاکی بەرچاوی هەبێت بۆ قوتابییان و گەنجان و ئامادەکردنیان بۆ بازاڕی کار.