"دكتۆر ئەیاد نوری فەقێ" مامۆستا و یاریدەدەری راگری فاكەڵتیی زانست بۆ کاروباری کارگیری و قوتابیان و پسپۆر لەبواری جیۆلۆجیای نەوت ، بە پێشكەشكردنی توێژینەوەیەكی زانستی بەناونیشانی (Sedimentology and Petroleum Potential of Chia Gara Formation (Late Jurassic – Early Cretaceous) in three different tectonic zones in Northern Iraq and Kurdistan Region) به‌شداریكرد له سێزدەیەمین كۆنفرانسیی (جیۆ-٢٠١٨)، كه له وڵاتی به‌حره‌ین به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌ر له میانه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا، ناوبراو ئامادەبوو لە پێشانگایەكی تایبه‌ت به تەكنۆلۆژیای كەرتی وزە و گاز و، لەگەڵ چەندین ناوەندی ئەكادیمی و پسپۆڕی بواری نەوت و گاز گفتوگۆی كرد و لەبارەی هەماهەنگی و كاری هاوبەش لەنێوان زانكۆی سۆران و زانكۆكانی تر، ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كرد.
شایانی باسە كۆنفراسه‌كه (جیۆ-٢٠١٨) لە رێكەوتی ٥ تاوەكو ٨-٣-٢٠١٨، بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام بوو.