مامۆستای زانكۆی سۆران له فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده"م. ئه‌بووبه‌كر حه‌سه‌ن حه‌مه‌د"، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند تویژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له بواره‌كه‌ی خۆی و نیشاندانی توانستی ئه‌كادیمی خۆی، راده‌سپێردرێت بۆ نووسینی به‌شێك له كتێبێكی زانستی، كه له لایه‌ن ده‌زگایه‌كی چاپ و بڵاوكردنه‌وه له ئه‌مریكا به ناوی (NOVA Science Publishers)، بڵاوكراوه‌ته‌وه.
شایه‌نی باسه ئه‌و به‌شه‌ی كه به‌ڕێز م. ئه‌بووبه‌كر ئه‌ركی نووسینه‌كه‌ی وه ئه‌ستۆ گرتووه، له ژێر ناونیشانی(Short Pulsed Laser Surface Texturing of Implants for Biomedical Applications) ه و، كتیبهكهش به ناوی (Laser Ablation: Advances in Research and Applications)ه.
بۆ زانیاری زیاتر، سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه‌ن:
https://www.novapublishers.com/catalog/product_info.php?products_id=62864