زانكۆی سۆران به خۆشحاڵییه‌وه راده‌گه‌یه‌نێ، كه دوای راوێژ و گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی پسپۆڕانی زانكۆی سۆران و ئه‌نستیتیوتی نێونه‌ته‌وه‌یی لێكۆڵینه‌وه له كۆمه‌ڵگای كوردی، به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتن كه ژۆرناڵی كوردستان بۆ زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له داهاتوودا بڵاوبكه‌نه‌وه، كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌كادیمییه به‌رچاوه‌كانی زانكۆكانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، وه‌ك ده‌سته‌ی نووسه‌ران و راوێژكارانی نووسین، كاری تێدا ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رانی ژۆرناڵهكه، داوا له تویژه‌رانی به‌ڕێز ده‌كه‌ن، به پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه له فایله هاوپێچهكاندا هاتوون، توێژینه‌وه‌كانی خۆیان بنیرن بۆ گۆڤاره‌كه.
شایه‌نی باسه كه ژۆرناڵهكه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه.
له رێگه‌ی ئه‌م دوو لینكه‌وه، ده‌توانن ورده‌كاری زیاتر سه‌باره‌ت به ژۆرناڵهكه و رێنماییه‌كانی نووسین تێیدا، وه‌ربگرن: