له رۆژانی ٢٥ و ٢٦ی ٤ی ٢٠١٨، سەنتەری بێشکچی بۆ تۆیژینەوەی زانستە مرۆڤایەتییەكان لە زانکۆی دهۆک، لەژێر ناونیشانی (سەنتەرێن ڤەکۆلینێن مرۆڤایەتی ل هەرێما کوردستانا عێڕاقێ دناڤبەرا کەتوار و هێفیا)، كۆڕبه‌ندێكی به‌ڕێوه‌برد.
له‌م كۆڕبه‌نده‌دا، كه تێكڕای سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه‌ی كوردستان ئاماده‌ی بوون، به‌ڕێز "د. هه‌ڵمه‌ت بایز" به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری هه‌ندرێن بۆ زمان و توێژینه‌وه‌ی كولتووری له زانكۆی سۆران، به‌شداریكرد و له یه‌كێك له پانێله‌كانی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی سه‌نته‌ره‌كه دوا. شایه‌نی باسه كه هه‌ر له‌م كۆڕبه‌نده‌دا، به‌رهه‌مه‌كانی سه‌نته‌ریش نیشانی ئاماده‌بووان دران.